بە گوێرەی زانیاری پەیامنێری ئێن ئار تی، ئەمڕۆ سێشەممە لە شەست و سێیەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە کۆی دەنگ ناحیەی حاجیاوا گۆڕدرا بە قەزا.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ٢٦ دەنگ لە کۆی ٣٢ دەنگی ئەنجومەنەکە ناحیەی بازیان کرا بە قەزا.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ناوی گوندی گورگەدەری بۆ سەرقەڵای عوزێری لە پیرەمەگروون گۆڕدرا.
ئاماژەی بەوەشدا، دەنگ لەسەر دروستکردنی گوندی کانی ئاسکان لەناحیەی سەرقەڵای کفری دراوە.
شاڵاو عەلی – سلێمانی
کـ ، ئـ