سەردێڕ:

حکومەت لەبارەی ئەم چینەی کۆمەڵگاوە بڕیارێکی دەرکرد

فۆتۆ: 
2021-06-29

14264 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گشتى وه‌بەرهێنانى هه‌رێمى کوردستان رایگەیاند، داوایان له‌ خاوه‌نى پرۆژه‌ى یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوون کردووه‌ کارئاسانى بۆ هاوڵاتیان بکه‌ن له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قیستەکانیاندا، دەشڵێت، "داوامان کردووه‌ هه‌ر ١٠٠ دۆلارێک به‌رامبه‌ر به ١٣٠ هه‌زار دینار دیاری بکرێت".


محەمه‌د شکورى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گشتی وه‌به‌رهێنانى هەرێم بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ئاماژەی بەوەکردووە، هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن پێدانه‌وه‌ى قیسته‌کان له‌لا‌یه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ به ‌شێوەیه‌ک بێت کە له‌ ئاست بار و گوزه‌رانى ئێستاى خه‌ڵکدا بێت، دەشڵیت، به‌شێک له‌ خاوه‌ن پرۆژه‌کان به‌ ده‌م داواکارییه‌که‌وه‌ هاتوون.

سه‌رۆکى ده‌سته‌ى گشتی وه‌به‌رهێنانى هەرێم باسی لەوەشکردووە، تا ئێستا به‌ دوو نووسراوى فه‌رمى خاوه‌ن پرۆژه‌ى یه‌که‌کانى نیشته‌جێبونیان ئاگادار کردووەته‌وه‌ له‌ وەرگرتنەوەی قیستى هاوبه‌شانى پرۆژه‌کانى یه‌که‌ى نیشته‌جێبون، تیایدا هاتووە به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار له‌به‌رچاو بگرن و نرخه‌کان به ‌شێویه‌ک بێت کە بارى دارایى هاوڵاتیان له‌به‌رچاو بگیرێت.

دەشڵێت، "به ‌دیاریکراوى داوامان کردووه‌ هه‌ر ١٠٠ دۆلارێک به‌رامبه‌ر به ١٣٠ هه‌زار دینار دیاری بکرێت و ئه‌و زیاده‌یه‌شى ده‌مێنێته‌وه‌، بخرێته‌ سه‌ر قیسته‌کانى دواتر خۆشبه‌ختانه‌ هه‌ندێک له‌ خاوه‌نى پرۆژه‌کان به ‌داوکه‌ى ئێمه‌ ڕازى بون و هاوکار بوون".

 

ماوەی چەندین مانگە، نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بەجۆرێک بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک نزیک بە ٣٠ هەزار دیناری عێراقی زیادیکردووە، سەرباری قەیرانی دارایی و لێبڕین و دواکەوتنی موچە، کە ئەمەش کاریگەرییەکی راستەوخۆی کردووەتە سەر تەواوی هاوڵاتیان بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە قیستی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان لەسەرە.