لە ھەولێر نارەزایەتیەکان بۆ کەمی و نەبوونی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزاریەکان بەردەوامە و هاوڵاتیانی گەڕەکی باداوە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.
لەو بارەیەوە هاوڵاتییەکی دانیشتووی ئەو گەڕەکە باسی لەوەکرد، کە ماوەی ١٥ رۆژە ئاویان نییە و ماوەی سێ رۆژە ٨٠ هەزاریان بە ئاو داوە، دەشڵێت، خەڵک گوزەرانی بەو جۆرە نییە بتوانێت ئاو بکڕێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لەبەر ئەوەی گەڕەکەکەیان هەژارنشینە بۆیە بە دەنگیانەوە ناچن و تەنکەری ئاویش بە پارەیەکی زیاتر ئاویان بۆ دەبەن.
هاوڵاتییەکی دیکە باسی لەوەکرد، کە ژمارەیان ٢٠٠ ماڵ زیاتر دەبێت و بەهۆی ئەوە گەڕەکەکەیان زیادەڕۆیە حکومەت بە دەمیانەوە ناچێت.
دانیشتوویەکی دیکەش باسی لەوەکرد، کە هەندێکیان لەناو پارکدا خۆیانشۆردووە کە لە کار هاتووەتەوە.
گرفتی کەمئاوی و کەمی کارەبا لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێردا هەیە و نوێ نییە، هاوڵاتیانیش باس لەوەدەکەن، کە بەڵێنیان پێدراوە و بەڵام بە دەمیانەوە ناچن و جێبەجێناکرێت.