شارەوانی سلێمانی رێگری لە دابەشکردنی بەنزینە ٥٠٠ دینارییەکەی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی دەکات و شارەوانیش دەڵێت، ئەو بەنزینە نایاساییە لەو جێگایەدا.
شارەوانی سلێمانی رێگری لە دابەشکردنی بەنزینە ٥٠٠ دینارییەکەی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی دەکات و شارەوانیش دەڵێت، ئەو بەنزینە نایاساییە لەو جێگایەدا.
شۆفێران باس لەوە دەکەن، کە ئەگەر حکومەت شتی باشی پێناکرێت با شتی خراپیش نەکات.
شارەوانی سلێمانی دەیەوێت ساتر هەڵبدەنەوە و بەوهۆیەوە رێگری لە وەستانی ئۆتۆمبێل بکەنشۆفێرێکیش دەڵێت، ساڵان ساتر بۆ لولەی دەبابە لێدەدرا، ئێستا لەبری خزمەتگوزاری و پرۆژەی جوان ساتر لەم پرۆژەیەدا لێدەدەن.
وتیشی، لەجیاتی ئەوەی کە دوو سێ بەنزینخانەی دیکە تەرخانبکەن و هاوکار بن بەڵام پێی لادەبەن.
شارەوانی سلێمانی هێزە ئەمنییەکانیان لەگەڵدایە و دەیانەوێت بەنزینخانەکە لاببەن بە بیانووی ئەوەی نایاساییە.
هاوڵاتیان دەڵێن، ئەو بەنزینخانەیە سودی زۆری بۆ ئەوان هەبووە و داوای زیادکردنی پێوەر"عەداد"ی دابەشکردنی بەنزینەکە دەکەن، ئەوەش دەخەنەڕوو، کە ئەوە لە سودی بەرپرسان نییە بۆیە دەیانەوێت لایببەن.
لە ماوەی رابردوودا هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاندبوو، "ههرکهسێک دهستپێشخهری ههیه بۆئهوهی نرخی بهنزین دابهزێنێت بهمهرجێک کوالێتیهکهی بپارێزێت و بهڕێگهی رێگهپێدراوی خۆی بیگهیهنێته هاوڵاتیان سوپاسی دهکهین و دهستخۆشی لێدهکهین"، بەڵام ئەمڕۆ شارەوانی سلێمانی چوونەتە شوێنی دابەشکردنی بەنزینە ٥٠٠ دینارییەکەی شاسوار عەبدولواحید و دەیانەوێت لایببەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سلێمانیدا چەند بەنزین خانەیەکی دیکە هەن کە شوێنەکانیان لەناو ماڵاندایە، یان لە نزیک ناوچەی نیشتەجێبوون و لە ژێر هۆتێل و تەنیشت خوێندنگەدایە و بەپێی بەدواداچوونی ئێن ئاڕ تیش تاوەکو ئێستا هیچ رێکارکیان بەرامبەر نەگیراوەتەبەر.
هـ.ئـ