پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئاگرێکی گەورە لە مۆبیلیاتێکی هەولێر لە شەقامی ٦٠ مەتری کەوتووەتەوە کە کۆگایەکی کارگەکەشی لەگەڵدایە و بەشی سەرەوەی کۆگاکە گڕیگرتووە و یەکێک لە کارمەندەکانی مۆبیلیاتەکە لەناو ئاگرەکە و مۆبیلیاتەکەدا ماوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، کە بەهۆی ئاگرەکەی سەرەوە دوکەڵێکی زۆر لە ناوەوەی کۆگاکە بڵاوبووەتەوە و زیانێکی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.
خاوەنی کۆگاکە دەڵێت، لە سەرەتادا هاتووین بەشێکی کەلوپەلەکانمان لابردووە و لەناوەوەش سەقفەکەی بەرەو رووخان دەچێت بەهۆی سوتانەکەوە.
چۆمان مەحمود پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، کە یەکێک لە کارمەندەکانی مۆبییاتەکە لەناو ئاگرەکەدا ماوەتەوە چارەنوسی دیار نییە و تیمەکانی بەرگری شارستانی بەهیچ جۆرێک ناتوانن بچنە کۆگاکەوە.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی هاوڵاتیان و دەزگاکانی راگەیاندن دوور دەخەنەوە لە شوێنەکە و دوکەڵێکی زۆر ناوچەکەی گرتووەتەوە.
بەرگری شارستانیش باس لەوەدەکات، کە تاوەکو ئێستا هکاری ئاگرەکە دیار نییە و هێشتا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکرێت.
باس لەوەشدەکرێت، کە مەترسی لەسەر مۆبیلیات و ماڵەکانی چواردەور و پشتی کۆگاکە هەیە و چۆڵیان کردووە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش باسی لەوەکرد، کە رووداوەکە تەشەنە دەستێنێ و مۆلیدەی کۆگاکە تەقیوەتەوە و کارەباکەشی لەناوەوە دەتەقێتەوە.
هـ.ئـ