پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایەگیاند، ئاگرەکەی کۆگا و مۆبیلیاتەکەی هەولێر تەشەنە دەستێنێ و مەترسی گڕگرتنی دوکانەکانی چواردەوریشی هەیە.
هاوڵاتیان داوا دەکەن کە کارەبای نیشتیمانی ناوچەکە بکوژێندرێتەوە و لەناوەوەی مۆبیلیاتەکەش کارەبای ناو کۆگاکە بەردەوام دەتەقێتەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش وتی، بیناکە بە تەواوی داڕماوە و ئاگرەکە نەتوانراوە کۆنترۆڵبکرێت.
وتیشی، هێشتا چارەنووسی ئەو گەنجە دیار نییە کە لەناو مۆبیلیاتەکەدا مابووەوە.
باسی لەوەشکرد، کە خاوەنی مۆبیلیاتەکە گلەیی ئەوە دەکات تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە نەیانتوانیوە زوو بگەنە شوێنی ئاگرەکە و بە "کەمتەرخەم" ناویان دەبات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەفتەی رابردووشدا بە هەمان شێوە ئاگر لە مۆڵێکی هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە چەندین دوکان سوتان، خاوەنی دوکانەکانیش گلەیی ئەوەیان هەبوو خزمەتگوزاری ناو مۆڵەکە بە جۆرێک نەبووە بتوانێت رێگە لە تەشەنەسەندی ئاگر بگرێت.
هـ.ئـ