نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر لەبارەی ئاگرەکەوە دەڵێت، ئاگرەکە کەمتەرخەمی هاووڵاتیان خۆشیانی تێدایە و داواش دەکات، هاوڵاتیان لە شوێنەکە دوور بکەونەوە.
نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا و لەکاتی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا رایگەیاند، کە رێنماییان بڵاوکردووەتەوە و چەندین شت هەیە مەترسی ئاگر کەوتنەوەیان لێدەکەوێتەوە.
باسی لەوەشکرد، هاوڵاتیان بەشێکیان کەمتەرخەمن بەوەی کەلوپەلی پاراستنی پێویست لەناو باڵەخانەکانیاندا نییە.
دەشڵێت، زیادەڕەویکردن بۆسەر تۆڕە گشتییەکانی کارەبا دەکرێت هۆکاری ئاگرکەوتنەوە بن و وتیشی، کە ئەم ماوەیەش کەش و هەوا گەرمە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن لە کەشی گەرمیشدا ئاگاداری کەلوپەلی کارەبایی و مۆلیدەکانیان بن.
ئەمڕۆ ئاگر لە کۆگا و مۆبیلیاتێکی هەولێر کەوتەوە و زیانێکی ماددی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، کە بەشێکی چێشتخانەیەکی تەنیشت مۆبیلیاتەکەشی گرتەوە و لە ئێستاشدا ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
هـ.ئـ