بنکەی بەرگری شارستانی کەلار رایگەیاند، بەهۆی هەبوونی چەرخێک لەناو دەرگای ئۆتۆمبێلێکدا، ئۆتۆمبێلەکەی گڕیگرت.
بنکەی بەرگری شارستانی کەلار، راگەیەنراوێکی بڵاوکردوەتەوە تێێدا هاتووە، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر یەک ئۆتۆمبيێلێک گڕی گرتووە دواتر دەرکەوتووە چەرخێک لەناو دەرگای ئۆتۆمبێلەکەدا بووە بە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە.
لە راگەیەنراوەکەدا بەرگری شارستانی داوا لە شۆفێران دەکات، بە هیچ شێوەیەک چەرخ لەناو دەرگا و دەشبوڵی ئۆتۆمبێل دانەنێن چونکە مەترسی ئاگرکەوتنەوە دروست دەکات.
کەلار- ژیان حمید