وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ٧٢٣ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥٤٩ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی نۆ ههزار و ٤٠٨ پشکنین، ٧٢٣ توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو رێژەیەش، لە ھەولێر ١٦٤ حاڵەت، سلێمانی ٢٤١ حاڵەت، دھۆک ٢٨٦ حاڵهت، گهرمیان ٣٢ حاڵهت و راپهڕین ٥٠ حاڵهتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراون، ٥٤٩ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە.
هاوکات، شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە یەک حاڵهت له پارێزگای ههولێر، چوار حاڵهت له پارێزگای سلێمانی، یهك یهك حاڵهتیش له راپهڕین بووه.
راشیگەیاندووە، ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٨٥ ھەزار و ٧١٦ حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ٤٧٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
نـ، غـ