بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی پێشمەرگەیەک هێنراوەتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی گولـلەوە گیانی لەدەستدابوو.
عەلی جەمال قەدووری بەڕێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند،پێشمەرگەکە ناوی (ع. ع.ح) لەدایکبووی ١٩٨٠ و سەربە لیوای ٣ی پێشمەرگەیە.
ئەوەشی خستووەڕوو، بەوتەی هاوڕێکانی ناوبراو دانیشتووی خانەقینەو لەکاتی ئەرکەکەیدا لەنزیک خانەقین گولـلەی بەخۆیەوە ناوەو گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان باسیشی لەوەکرد، لەئێستادا لەپزیشکی دادوەری قەزای کەلار توێکاری بۆ تەرمەکەی دەکرێت و دواتر رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.