زیاتر لە ١٣٨٠ ساڵی ته‌واو به‌سه‌ر کوژرانی ئیمام حوسێن‌دا تێپه‌ڕی، كه‌چی هێشتا سنگ كوتین و قژ ڕنین و خەنجەر لەخۆدانی شیعە مەزهەبەکان بۆ ئەم ڕووداوە بەردەوامە و وا دەردەکەوێت بۆ كه‌سێكه كه هێشتا خوێنه‌كه‌ی وشكنه‌بووەتەوە و كفنه سپییه‌كه‌ی زه‌رد نه‌كردووە.
زیاتر لە ١٣٨٠ ساڵی ته‌واو به‌سه‌ر کوژرانی ئیمام حوسێن‌دا تێپه‌ڕی، كه‌چی هێشتا سنگ كوتین و قژ ڕنین و خەنجەر لەخۆدانی شیعە مەزهەبەکان بۆ ئەم ڕووداوە بەردەوامە و وا دەردەکەوێت بۆ كه‌سێكه كه هێشتا خوێنه‌كه‌ی وشكنه‌بووەتەوە و كفنه سپییه‌كه‌ی زه‌رد نه‌كردووە.
ساڵانە و لە یادی چلەی ئیمام حوسێن‌دا شیعە مەزهەبەکان، لە ئێران و پارێزگا جیاوازەکانی عێراقەوە روودەکەنە کەربەلا و لەوێ ماتەم و شین دەگێڕن.
حوسێن، كوڕی ئیمام عه‌لی، کوڕی فاتمه‌ی كچی پێغه‌مبه‌رە (درودی خوای لەسەر بێت)، له ساڵی ٦١ى كۆچی کە بەرامبەرە بە ٦٨٠ زاینی‌دا گفت و به‌ڵێن و نامه‌ی پێداگری ١٢ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی کوفە و باشوری عێراق شاری مه‌ككه‌ی پێ به‌جێهێشت و به هیوای روخاندنی ده‌سه‌ڵاتی یه‌زیدی كوڕی موعاوییه رێگای وشك و پڕ مه‌ترسیی كه‌ربه‌لای گرته‌به‌ر، بەڵام بەڵێنەکە شکێنرا و سوپایەکی پێنج هەزار كەسی ڕوبەڕوی ئیمام حوسەین بوونەوە و هەر لەوێدا خۆی و ٧٢ كه‌سی دیکە له بنه‌ماڵه‌ی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لەسەر بێت) کوژران.
له رۆژی عاشورادا سه‌ری بڕاوی ئیمام حوسێن برایه به‌رده‌ستی ئیبن زیادی والی كوفه‌ی ئەمه‌وییه‌كان و لە دوای چل رۆژ سەری بڕاوی گەڕێنرایەوە بۆ کەربەلا و سەردانی گۆڕەکەی لەم رۆژەدا بوو بە دەرفەتێکی تر بۆ شیوەنگێڕان.
بەشێک لە مێژوونوسان دەڵێن، کوشتنی ئیمام حوسەین یەکێکە لە گەورەترین رووداو و کارەسات لە مێژووی موسڵماناندا، چونكە لەو كاتەدا بێجگە لە ئیمام حوسەین لەسەر زەوی كوڕی كچی پێغەمبەرێكی تر بوونی نەبوو.
باس لەوەش دەکەن، عاشورای ٦١ى كۆچی شوێنكه‌وتووانی ئیسلامی كرد بە دوو بەرەوە، یه‌كێك شیعەی شه‌یدای ئیمام حوسەین و ئه‌وی دیکەش سوننه‌ی ناڕازی له كات و ساتی هه‌نگاوه‌كه‌ی ئیمام حوسەین.
هاوکات سوننه‌كان هەمیشە تانه‌ی ئه‌وه له شیعه‌كانی عێراق ده‌ده‌ن كه هه‌ر خۆیان گفتی سه‌رخستنیان به ئیمام حسێن دا و هه‌ر خۆشیان به پشت تێكردنی له كاتی ته‌نگانه، رێگایان بۆ کوشتنی چۆڵکرد.
لە لایەکی دیکەشەوە شیعە مەزهەبەکان هێندە عاشورایان بەلاوە گرنگە کە بە هۆکارێکی سەرەکی نەپوکانەوەی خۆیانی دادەنێن، وەک خومەینی ده‌ڵێت، هه‌زاران ساڵه چرای شیعه‌گه‌رێتی له سایه‌ی عاشوراوە ڕووناكه و گریان و سنگ كوتینی ئهرۆژانه نه‌یانهێشتووه شیعه‌گه‌ری بپوكێته‌وه و به جه‌ور و سته‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی سوننه له‌ناوبچێت.