سەڕەڕاى بەردەوامى شەڕو ڕوبەڕوبونەوەکان لە عێراق ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەى دانیشتوانەکەى ڕوو لە زیادبوون دەکات و بە پێى ئامارى وەزارەتى پلاندانانى عێراقیش ژمارەى دانیشتوان بۆ ساڵى ٢٠١٨ زیاتر لە ٣٨ ملیۆن کەسى تێپەڕاندووە.
سەڕەڕاى بەردەوامى شەڕو ڕوبەڕوبونەوەکان لە عێراق ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەى دانیشتوانەکەى ڕوو لە زیادبوون دەکات و بە پێى ئامارى وەزارەتى پلاندانانى عێراقیش ژمارەى دانیشتوان بۆ ساڵى ٢٠١٨ زیاتر لە ٣٨ ملیۆن کەسى تێپەڕاندووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ژمارەی دانیشتوانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨، ٣٨ ملیۆن و و ١٢٤ ھەزار و ١٨٢ کەسە و بهغداش پلهى یهكهمى گرتووه له زۆرى دانیشتوانهكهیدا.
لەو ڕێژەیە ژمارهى نێرینه ١٩ ملیۆن و ٢٦١ ههزار و ٢٥٣ کەس دەبن، کە رێژهى ٥١%ى کۆى دانیشتوان پێکدەهێنن ، له كاتێكدا رێژهى مێینه ١٨ ملیۆن و ٨٦٢ ههزار و ٩٢٩ كهسن و رێژهى ٤٩% ى دانیشتوانى عێراق پێكدێنن .
عەبد زەھرە ھنداوی وتەبێژی وەزارەتى پلاندانانى عێراق ڕایگەیاند، منداڵانی تەمەن یەک رۆژە بۆ ١٤ ساڵان، ١٥ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس دەبن و لەنێو توێژەکانی دانیشتواندا زۆرترین ڕێژە پێکدەهێنن.
منداڵانى تەمەن یەک رۆژ بۆ ٥ ساڵان ژمارەی گەورەترین پێکدەھێنن کە ژمارەیان دەگاتە ٥ ملیۆن و ٥٩٤ ھەزار کەس دوای ئەوانیش تەمەنی ٥ ساڵان بۆ ٩ ساڵان دێت کە ژمارەیان دەگاتە ٥ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار کەس، پاش ئەوانیش ١٠ بۆ ١٤ ساڵان دێت کە ٤ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار کەس دەبن.
ئەوەشى خستەڕوو، توێژی گەنجان لەناو دانیشتوانی عێراق کە ئاستى تەمەنى ١٥ بۆ ٣٩ ساڵى بۆ دیاریکردووە ڕێژەکەى دەگاتە ١٥ ملیۆن و ٢٤٠ ھەزار کەس و ئەوانەشی تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ١٩ ساڵانە لەنێو ئەو توێژە زۆرینەن کە زیاترن لە ٤ ملیۆن.
هاوکات بەپێى ئامارەکە تەمەنی ٤٠ بۆ ٥٩ ساڵان ریزبەندی سێیەمیان گرتووە کە ژمارەیان ٥ ملیۆن و ٦٥٠ ھەزار کەس دەبێت و ، تەمەنی ٤٠ بۆ ٤٤ ساڵان زۆرینە لەنێو ئەو چینەدا پێکدەھێنن کە ژمارەیان زیاتر لە دوو ملیۆن کەس دەبن.
ئەوەشی روونکردووەتەوە کە تەمەنی ٦٠ ساڵ و بەرەو سەرەوە لەنێو ئاماری دانیشتوانی عێراق ژمارەیان دەگاتە یەک ملیۆن و ٨٩٩ ھەزار کەس.
هاوکات هەر بەپێى ئامارێکى وەزارەتى پلاندانى عێراق ژمارەى دانیشتوانى هەرێمى کوردستان نزیکەى ٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار٥٩٢ کەس دەبن کە دەکاتە ڕێژەى زیاتر لە ١٣% ى کۆى دانیشتوانى عێراق . پێکدەهێنن.
هەربە پێى ئامارەکەى وەزارەتى پلاندانان ، ٢ ملیۆن و ١٦٢ هەزار و ٢٧٩ کەسیان دانیشتوى پارێزگاى سلێمانین کە زۆرینەى دانیشتوانى پارێزگاکانى هەرێم پێکدەهێنن.
دواى ئەویش پارێزگاى هەولێر دێت کە ژمارەیان ١ ملیۆن و ٢٩٢ هەزار و ٢٧٩ کەس دەبن، دواى ئەوانیش پارێزگاى دهۆک دێت کە ژمارەى دانیشتوانەکەى ١ملیۆن و ٢٩٢ هەزار و ٥٣٩ کەسە.
بەشێوەیەکى گشتى ٢٦ ملیۆن و ٦٣٠ کەس لەنێو دانیشتوانی عێراق شارنشینن کە رێژەی ٧٠ لەسەد کۆى دانیشتوان پێکدەھێنێت و ١١ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەسیشیان لە گوندەکان دەژین.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێى ئامارێکى وەزارەتى پلاندانانى هەرێمى کوردستان وا چاوەڕوان دەکرێت ژمارەى دانیشتوانى هەرێم تا ساڵى ٢٠٢٠ بەرزببێتەوە بۆ زیاتر لە ٦ ملیۆن کەس.