حكومه‌تی به‌ریتانیا پلانی چۆنیه‌تی جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا له بڕۆكسله‌وه هێنایه‌وه له‌نده‌ن، پاش چه‌ندین مانگ دانوستان له‌گه‌ڵ ٢٧ ئه‌ندامه‌كه‌ی دیكه‌ی یه‌كێتیه‌كه، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌وە روون بووه‌وه كه پلانه‌كه پشتگیری ته‌نها كه‌مینه‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره‌كانی به‌ریتانیا به‌ده‌ست دێنێت.
حكومه‌تی به‌ریتانیا پلانی چۆنیه‌تی جیابوونه‌وه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا له بڕۆكسله‌وه هێنایه‌وه له‌نده‌ن، پاش چه‌ندین مانگ دانوستان له‌گه‌ڵ ٢٧ ئه‌ندامه‌كه‌ی دیكه‌ی یه‌كێتیه‌كه، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌وە روون بووه‌وه كه پلانه‌كه پشتگیری ته‌نها كه‌مینه‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره‌كانی به‌ریتانیا به‌ده‌ست دێنێت.
تێریزا مه‌یی سه‌رۆك وه‌زیران، كه وه‌ك سیاسییه‌كی قیرچسمه وه‌سف ده‌كرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای چه‌ندین شكست، له‌ده‌ستدانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان و دۆڕاندنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ی به رێژه‌یه‌كی بێ وێنه، هێشتا توند ده‌ستی گرتووه به كورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه. له كاتی ئاسایی‌دا، دوای هه‌ر یه‌ك له‌و شكستانه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستی له‌كار ده‌كێشایەوه، وه‌ك چۆن ده‌یڤد كامیرۆن دوای دۆڕاندنی به‌ره‌ی مانه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا وای كرد.
به‌ڵام كاته‌كه ئاسایی نیه. له‌لایه‌ك ئاڵۆزی پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری و ئاسایش و ژیانی رۆژانه‌ی ملیۆنان كه‌س و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ململانێی و نادڵنیایی چاره‌نوسی ده‌سه‌ڵاتی پارتی پارێزگاران، كه پشت به ١٠ ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی یه‌كێتیخوازی دیموكراسی ئێرله‌ندای باكور ده‌به‌ستێت بۆ هێشتنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ناو په‌رله‌مان، وایكردووه رێگه به تێریزا مه‌ی بدرێت ئیشه ناخۆشەکەى تێبپه‌ڕێنێت.
له دوو ده‌نگدانی به‌خشین یان سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه، یه‌كه‌م له ناو پارتی پارێزگاران و دووه‌میش له‌ناو په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا، سه‌رۆك وه‌زیران به سه‌ركه‌وتوویی هاته‌ده‌ره‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان به ده‌نگێكی به‌رز، جیاوازی ٢٣٠ ده‌نگ، پلانه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه و حكومه‌تیان ناچار كرد له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا پلانێكی نوێ بخه‌نه به‌رده‌م په‌رله‌مان.
بڕیاره رۆژی دوو شه‌ممه، ٢١ كانونی دووه‌م، چوارچێوه‌ی پلانی بی بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان. ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیش ده‌توانن له‌رێگه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستكاری پلانه‌كه بكه‌ن و بژارده‌ی جیاواز بخه‌نه به‌رده‌م په‌رله‌مان.
پیته‌ر بارنێسی شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌شی هه‌واڵی بی بی سی باس له ٧ بژارده‌ی جیاواز ده‌كات له‌به‌رده‌م به‌ریتانیادا بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه له‌م گۆماوه. بژارده‌كانی بریتین له ده‌نگدانی دووه‌م، جیابوونه‌وه به‌بێ رێكه‌وتن، هه‌ڵبژاردنی گشتی، ده‌نگدانێكی تر بۆ سه‌ندنه‌وه یان به‌خشینه‌وه‌ی متمانه، ریفراندۆمێكی تر، دووباره دانوستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا و كۆنتڕۆڵكردنی پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.
١- جیابوونه‌وه بێ رێكه‌وتن
له حاڵه‌تی نه‌گه‌یشتن به هیچ رێكه‌وتنێك، به‌ریتانیا ٢٩ی مانگی ئازاری ٢٠١٩ له یه‌كێتی ئه‌وروپا جیاده‌بێته‌وه. ئه‌م بژارده‌یه پێویستی به هیچ یاساداڕشتنێك نیه، هه‌رچه‌نده ره‌نگه په‌رله‌مانی به‌ریتانیا هه‌ندێك یاسا دابڕێژێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بارودۆخی دوای جیابوونه‌وه‌كه.
جیابوونه‌وه به‌بێ رێكه‌وتن ده‌بێته‌هۆی ناسه‌قامگیری ئابوری و سیاسی و هه‌ر ئه‌مه‌شه وای له جێرمی كۆربینی سه‌رۆكی پارتی كرێكاران كردووه بڵێت تاوه‌كو ئه‌و بژارده‌یه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان لانه‌برێت ئاماده نابێت وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیراندا بكات. ژماره‌یه‌كی دیكه له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ئه‌م بژارده‌یه به خراپترین داده‌نێن و به‌ڵێنی ئه‌وه‌یانداوه رێگه به حكومه‌ت نه‌ده‌ن ئه‌م رێگه‌یه بگرێته‌به‌ر.
٢- ده‌نگدانی دووه‌م له‌سه‌ر رێكکه‌وتنه‌كه
دوای شكستی حكومه‌ت له ده‌نگدان له‌سه‌ر رێكکه‌وتنه‌كه، تێریزا مه‌ی داوای له‌سه‌رجه‌م سیاسیه باڵاكانی ناو په‌رله‌مان كردووه، به لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنیشه‌وه، ده‌ست بكه‌ن به گفتوگۆ بۆ دۆزینه‌وەی باشترین رێگه‌چاره و تێپه‌ڕاندنی رێكه‌وتنه‌كه.
دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی بچوك و داوای گۆڕانكاری له یه‌كێتی ئه‌وروپا، رێكکه‌وتنه‌كه ده‌خرێته‌وه به‌رده‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.
ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌مان رێكکه‌وتن به‌بێ گۆڕانكاری بهێنێته‌وه په‌رله‌مان ره‌نگه رێساكانی په‌رله‌مان بوار به ده‌نگدان نه‌ده‌ن له‌سه‌ر هه‌مان پرس له یه‌ك خولی په‌رله‌ماندا. هه‌رچه‌نده، ئه‌گه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان رایان گۆڕیبێت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوار بدات ئه‌وا ده‌كرێت ده‌نگدانه‌كه ئه‌نجام بدرێت.
٣- دووباره دانوستان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا
رێگه‌یه‌كی دیكه دووباره دانوستانه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپادا بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری گه‌وره له رێكه‌وتنه‌كه‌دا. ئه‌م بژارده‌یه پێویستی به درێژكردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی ٥٠ هه‌یه بۆ دواخستنی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا. بۆ ئه‌مه‌ش، ده‌بێت به‌ریتانیا به فه‌رمی داوای درێژكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه بكات له یه‌كێتیه‌كه و دواتریش سه‌رجه‌م وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێت داواكه په‌سه‌ند بكه‌ن.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی به‌ریتانیاش ده‌بێت ده‌نگ بده‌ن له‌سه‌ر گۆڕینی رۆژی جیابوونه‌وه. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپاش داواكه‌ی ره‌تكرده‌وه، ئه‌وا ده‌بێت یه‌كێك له بژارده‌كانی دیكه هه‌ڵبژێردرێت.
٤- ریفراندۆمێكی دیكه
حكومه‌ت ده‌توانێت ریفراندۆمێكی دیكه ئه‌نجام بدات و بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به درێژكردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی ٥٠ و داڕشتنی یاسایه‌كی نوێ هه‌یه بۆ دیاریكردنی ورده‌كاری ریفراندۆمه‌كه. یاساكه پرسیاری ریفراندۆمه‌كه دیاری ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشان ده‌كات كێ ده‌توانێت ده‌نگبدات.
٥- هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت
ره‌نگه تێریزا مه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت به باشترین رێگه‌چاره بزانێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری پێویست بۆ تێپه‌ڕاندنی پلانه‌كه‌ی. بۆ ئه‌مه‌ش دوو له سێی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ده‌بێت داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت په‌سه‌ند بكه‌ن. نزیكترین رۆژی هه‌ڵبژاردن دوای په‌سه‌ندكردنی ٢٥ رۆژ دواتره. ئه‌م رێگه‌چاره‌یه‌ش ره‌نگه پێویستی به پێشكه‌شكردنی داوای درێژكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه و بڕگه‌ی ٥٠ه‌وه هه‌بێت.
٦- به‌خشینه‌وه یان سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه- بۆ جاری دووه‌م
ده‌كرێت پارتی كرێكاران جارێكی تر داوای ده‌نگدانێكی دیكه بكه‌ن بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت. ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ئه‌مه په‌سه‌ند بكه‌ن ئه‌وا ده‌بێت له ماوه‌ی ١٤ رۆژدا بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بدرێت، ئه‌گه‌ر متمانه‌ی پێ نه‌به‌خشرێته‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا. هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌و كات له ماوه‌ی لانی كه‌م ٢٥ رۆژدا ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت.
٧- په‌رله‌مان ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌دا
به‌پێی رێساكانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، حكومه‌ت كاروباری گشتی په‌رله‌مان ده‌ستنیشان ده‌كات و ئه‌و بابه‌تانه دیاریده‌كات كه تاووتوێده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن و ئه‌ندام په‌رله‌مانه یاخیه‌كان ده‌ستنه‌گرن به‌سه‌ر ئه‌جێندای كاره‌كانی په‌رله‌ماندا. به‌ڵام هه‌ندێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه په‌رله‌مان خۆی كۆنترۆڵی كاره‌كان و ئه‌جێندای سیاسی بكات بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به حكومه‌ت نه‌درێت پلانی خۆی له‌مه‌ڕ جیابوونه‌وه جێبه‌جێبكات. له‌و باره‌دا، په‌رله‌مان حكومه‌ت ناچار ده‌كات داوای درێژكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان بكات و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی رێكه‌وتنێكی باشتر بدات. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكرێت به‌ریتانیا به‌بێ رێكه‌وتن له یه‌كێتی ئه‌وروپا جیانه‌بێته‌وه.
هـ،ڕ