بەپێی ژمارەی دانیشتوانی ھەر ویلایەتێک ژمارەی نوێنەرەکانیان دیاریکراون. ئەندامانی ئەنجومەنی پیران شەش ساڵ جارێک ھەڵدەبژێردرێن، بەڵام ھەموو دوو ساڵ ٣٣-٣٥ لە کۆی ١٠٠ ئەندامەکەی ھەڵبژاردنیان بۆ دەکرێت. بەبێ گوێدانە قەبارە و ژمارەی دانیشتوانی ویلایەتەکان، ھەر ویلایەتە دوو نوێنەر دەنێرێتە ئەنجومەنی پیران. ھەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨‌دا ئەنجام دەدرێن. دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لە رێی ئەم شیکردنەوەیەوە وەڵامی بەشێکی زۆر لەو پرسیارانە دەداتەوە کە لەسەر ھەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەکرێن.
دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، یەکەی شیکردنەوە
لە ناوەڕاستی خولی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا سەرجەم کورسیيەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و یەک لە سەر سێی کورسیيەکانی ئەنجومەنی پیران رکابەریان لەسەر دەکرێت. ئەم دوو ئەنجومەنە کۆنگرێسی ئەمەریکا پێکدێنن.
ھەموو دوو ساڵ جارێک ٤٣٥ کورسی ئەنجومەنی نوێنەران دەخرێنە دەنگدانەوە. بەپێی ژمارەی دانیشتوانی ھەر ویلایەتێک ژمارەی نوێنەرەکانیان دیاریکراون. ئەندامانی ئەنجومەنی پیران شەش ساڵ جارێک ھەڵدەبژێردرێن، بەڵام ھەموو دوو ساڵ ٣٣-٣٥ لە کۆی ١٠٠ ئەندامەکەی ھەڵبژاردنیان بۆ دەکرێت. بەبێ گوێدانە قەبارە و ژمارەی دانیشتوانی ویلایەتەکان، ھەر ویلایەتە دوو نوێنەر دەنێرێتە ئەنجومەنی پیران.
ھەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨‌دا ئەنجام دەدرێن. دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لە رێی ئەم شیکردنەوەیەوە وەڵامی بەشێکی زۆر لەو پرسیارانە دەداتەوە کە لەسەر ھەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەکرێن.
|
٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھەڵبژاردنە بۆ دیاریکردنی ٣٥ سیناتۆر دەکرێت. وێنە: گێتی ئیمەجز |
گرنگیی ئەم ھەڵبژاردنانە لەچیدایە؟
ھەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتی وەک ریفراندۆمێک وایە لەسەر کارەکانی ئیدارەی سەرۆکی فەرمانڕەوا. بۆنمونە ھەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ وەک چل و شەشەمین سەرۆکی ئەمەریکا جیھانی ھەژاند. نەک تەنھا لەبەرئەوەی ھیچ ئەزمونێکی پێشتری سیاسیی و ئیداری گشتیی نەبوو، بەڵکو لەبەرئەوەی شێوازی بەرێوەبردن و حوکمکردنی ناوازە و دژە بە چەندین بنەمای ھەردوو پارتی باڵادەست لە ئەمەریکا و ھاوپەیمانەکانی لە جیھاندا.
دەسەڵاتی سەرۆکی ئەمەریکا لەلایەن کۆنگرێسەوە چاودێریی و کۆنترۆڵ دەکرێت، بەڵام کاتێک ئەو پارتەی ھەردوو جومگەی جێبەجێکار و یاسا دارێژەریشی بەدەستەوە دەبێت دەستکراوەتر دەبێت و بڕیارەکانی ئاسانتر بۆجێبەجێ دەکرێت. ئێستا سەرۆکی ئەمەریکا و ھەردوو ئەنجومەنی کۆنگرێس لەژێردەستی کۆمارییەکاندایە و ئەنجامی ئەم ھەڵبژاردنانە ئاڕاستەی سیاسەتکار و ئایندەی سیاسەتەکانی ئیدارەی ترەمپ دەستنیشان دەکەن. ھەروەھا ئاماژەیەکی گرنگ دەبێت لەسەر پەسەندکردنی شێوازی ناوازەی حوکمکردنی ترەمپ لەلایەن گەلی ئەمەریکاوە. ئەگەر کۆمارییەکان بەردەوام بن لە کۆنترۆڵکردنی کۆنگرێس، ئەوا ئەمە مانای ئەوەیە خەڵکی ئەمەریکا ئەو بڕیار و پلانانەی ئەم ئیدارەیان لەلا پەسەندە و ئەمەش ئیرادەی ترەمپ بەھێزتر دەکات بۆ بەردەوامبوون لەسە رھەمان رێڕەو.
لەلایەکی ترەوە، ئەگەر دیموکراتەکان ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیرانیش بگرنەوە دەست، ئەوا مانای ئەوەیە: یەکەم، خەڵک نارازین لە سیاسەتی ئیدارەی ترمپ و دووەمیش ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی رێگرتنیان دەبێت لە بڕیار و پرۆژەکانی ترەمپ. خۆ ئەگەر تەنھا ئەنجومەنی نوێنەران بگرنە دەست، ئەوا رێگایەکی دەرنەچوو لەبەردەم پرۆژە یاساکاندا دەکاتەوە و ئەگەر داخستنی دەرگای حکومەتیش دێنێتە ئاراوە.
|
خەڵک نارازین لە سیاسەتی ئیدارەی ترمپ و ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی رێگرتنیان لە بڕیار و پرۆژەکانی ترەمپ دەبێت |
كێ هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌باته‌وه؟
ھەرچەندە بەپێی ئامارەکان، زۆربەیجار پارتی باڵادەست ژمارەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان بە تێکڕایی ٣٢ کورسی کەم دەکات. ئەگەرچی مەرج نییە ھەموو کات ئەمە راست بێت، بەڵام ئەمساڵ دیموکراتەکان بە پشتبەستن بە راپرسیەکان پێشبینی بردنەوەی زۆرینە دەکەن. ھەندێک شیکەرەوە پێشبینی شەپۆلێک لە زیادکردنی دەنگی دیموکراتەکان دەکەن وەک توڕەیی و ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ترەمپ. ئەمە جگە لەوەی ژماریەکی دیار لە نوێنەرانی کۆمارییەکان خۆیان لەبەر ھۆکاری جیاواز ھەڵنابژێرنەوە.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئاستی په‌سه‌ندكردنی تره‌مپ له نزمترین ئاستدایه له مێژووی مۆدێرنی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا. ئه‌مه‌ش ره‌نگه پاڵنه‌رێكی به‌هێزبێت بۆ دیموكراته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به ژماره‌یه‌كی زیاتره‌وه رووبكه‌نه سندوقه‌كانی ده‌نگدان. ژنانی دیموكراتیش پاڵنه‌ری به‌هێزیان هه‌یه بۆ به‌شداریكردن له ده‌نگدان و خۆ كاندیدكردندا. سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی (منیش) كه دژی ده‌ستدرێژی سێكسيی كه‌سانی باڵاده‌ست بوو له ئه‌مه‌ریكا و هه‌ڵبژاردنی برێت كاڤه‌نه وه‌ك ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی دادگای باڵا كه كه‌سێكی موحافیزكار و تۆمه‌تبار بوو به گێچه‌ڵی سێسكی؛ پاڵنه‌رێكی دیكه‌یه بۆ به‌هێزكردنی شه‌پلی شین.
بۆ ئەوەی دیموکراتەکان جڵەوی ئەنجومەنی نوێنەران بگرنەدەست؛ دەبێت ٢٣ کورسی لە کۆمارییەکان بسەنن. ٧٣ لە کورسییەکان ئەگەری کەوتنیان ھەیە بە ھەردوولادا. دیموکراتەکان چاویان لەسەر دەنگدانی شەپۆلی شینە بۆ ئەوەی ئەم ژمارەیە بەدەستبھێنن. لە رابردوودا و لە ساڵانی ١٩٩٤، ٢٠٠٦، و ٢٠١٠دا شەپۆلی دەنگدان تای تەرازوی ئەنجومەنی نوێنەرانی بە ئاڕاستەی بەرامبەردا خوار کردەوە. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م هۆكارانه، كۆماریيه‌كان متمانه‌یان به‌هێزه وه‌ك پارتی باڵاده‌ست له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بمێننه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی بازنه‌كان ره‌نگیان سوره و ئه‌و بازنانه‌ی ئێستا به‌ره‌و دیموكراته‌كان ده‌یشكێننه‌وه؛ خاوه‌نی نوێنه‌ری دیموكراتن و ئه‌وانه‌شی به‌لای كۆماریيه‌كاندا ده‌یشكێننه‌وه خاوه‌نی نوێنه‌ری كۆماریين.
ئه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران؟
دیموكراته‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران ته‌نها پێویستیيان به راكێشانی دوو كورسیيه له‌ژێر ركێفی كۆماریيه‌كان، به‌ڵام ئه‌مه هێنده ئاسان نیيه له‌به‌ئه‌وه‌ی ته‌نها ٣٥ كورسی له كێبڕكێدان و له‌و ژماره‌یه‌ش زۆربه‌ی له‌ژێر ده‌ستی دیموكراته‌كان خۆیاندان. ئه‌م گروپه له سیناتۆره‌كان ئه‌وكاته هه‌ڵبژێردراون كه باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشوو دووباره هه‌ڵبژێردرایه‌وه، بۆیه زۆربه‌یان دیموكراتن. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ندێك له‌م سیناتۆره دیموكراتانه له‌و ناوچانه‌ن كه كۆماریيه‌كان تیایدا پشتگریان زۆره. هه‌ندێك پێیانوایه ئه‌گه‌ر دیموكراته‌كان هه‌مان ژماره‌ی كورسیه‌كانی خۆیان بهێڵنه‌وه؛ ئه‌وا به سه‌ركه‌وتن بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت.
|
ئه‌گه‌ر دیموكراته‌كان هه‌مان ژماره‌ی كورسیه‌كانی خۆیان بهێڵنه‌وه؛ ئه‌وا به سه‌ركه‌وتن بۆیان هه‌ژمار ده‌كرێت وێنە: رۆیتەرز |
ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و کاریگەرییان لەسەر جیھان
ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی حوكمڕانی ئیداره‌ی تره‌مپه و ده‌روازه‌یه‌كیشه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ٢٠٢٠. هاوكات به هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی كۆنگرێس، ٣٦ له كۆی ٥٠ پارێزگاریش هه‌ڵده‌بژێردرێن. پارێزگاره‌كان رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه له بانگشه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كه له ساڵی ٢٠١٩ه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن. دابه‌شبوونی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا چڕتر بۆته‌وه و ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه وه‌ك ریفراندۆمێك وایه بۆ خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر پرسە ناوخۆیی و جیهانیه‌كان.
مانەوەی کۆمارییەکان وەک ھێزی باڵادەست لە کۆنگرێسدا و زیادکردنی دەنگەکانیان ئاماژەی داگیرسانی گڵۆپێکی سەوزە بۆ سیاسەتکار و بەڵێن و دنیابینی ئیداری ترەمپ بەرامبەر بە جیھان و زیادکردنی ئەگەری درێژکردنەوەی حوکمڕانیەکەی بۆ چوار ساڵی دیکەش لە ٢٠٢٠دا. ئەمەش واتە توندکردنی سنورەکانی ئەمەریکا بە رووی جیھان، بەھێزکردنی ھەستی دژە کرانەوەی ئابوری، بەردەوامبوون بە جەنگی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ دووەم گەورەترین ھێزی جیھان، رەتکردنەوەی گرێبەستی ئێران، پشتگیری بێسنوری سعودییە، رەتکردنەوەی پلانی دوودەوڵەتیی بۆ ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین و بایەخنەدان بە پاراستنی ژینگە لەرێگەی کشانەوە لە گرێبەستی پاریس و چەندین شتی دیکەش.
|
ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان کاریگەریی لەسەر کارنامەی چوارساڵی داھاتووی کۆماریی و دیموکراتەکان دەبێت |
له‌كاتێكدا، سه‌ركه‌وتنی دیموكراته‌كان و كۆنترۆڵكردنی هه‌ردوو خانه‌ی كۆنگرێس و زیادكردنی ده‌نگیان مانای ره‌تكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تكار و به‌ڵێن و دنیابینی تره‌مپه. له‌هه‌مانكاتدا ئه‌گه‌ری وروژاندنی تۆمه‌تباركردنی سه‌رۆك به‌مه‌به‌ستی لابردنی له پۆسته‌كه‌ی زیاد ده‌كات له‌په‌یوه‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی روسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠١٦دا. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كارتی بردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له ساڵی ٢٠٢٠دا به‌هێز ده‌كات و ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر رێڕه‌وی سیاسه‌تی پێشووی زیاد ده‌كات.
ئه‌ی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؟
له هه‌ردوو باردا گۆڕانكاری كتوپڕ روونادات به‌سه‌ر سیاسه‌ت و ئیداره‌ی تره‌مپدا. بۆ نمونه سزا ئابوريیه‌كانی سه‌ر ئێران گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا نایه‌ت، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی ئاسۆی ئیداره‌یه‌كی دیموكرات له ٢٠٢٠دا ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌مه‌ڕ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆميی ئێران و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا له‌سه‌ر ئه‌و پرسە زیاد ده‌كات. ئه‌مه بۆ سیاسه‌ته‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ئیداره‌یه‌ش راسته.
|
دیموکراتەکان بیبەنەوە یان کۆمارییەکان پێشبینیی گۆڕانکاری کت‌وپڕ لە ئیدارەی ترەمپدا روونادات |
جگه له‌وه‌ی له حاڵه‌تی بردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كورسیيه‌كانی هه‌ریه‌ك له دوو ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه، تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاسای دیكه و بڕیاری دیكه كه پێویستیان به په‌سه‌ندكردنی كۆنگرێس هه‌بێت، هێنده ئاسان نابێت و تره‌مپ ناچار ده‌بێت دانوستاندن بكات و قه‌ناعه‌ت به ئه‌ندامانی دیموكرات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ بھێنێت. هه‌رچه‌نده ئه‌مه بۆ بڕیاری جێبه‌جێكاری سه‌رۆك راست نیيه كه بۆ هه‌ندێك پرس ده‌توانێت باز به‌سه‌ر هه‌ردوو ئه‌نجومه‌ندا بدات.