سەردێڕ:

حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر لابردنی خاڵە گومرکییەکان رێککەوتن

لەسەر ٢٧ خاڵ رێککەوتوون
کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی گومرکی هەرێمی کوردستان و دەستەی گومرکی عێراقی
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2018-11-11

17667 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گومرکی هەرێمی کوردستان و دەستەی گومرکی عێراقی لەسەر ٢٧ خاڵ رێککەوتن بۆ هەڵگرتنی سەرجەم خاڵە گومرکییەکانی نێوان شارەکانی هەرێم و عێراق.


دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، رێناس عەلی

بەڕێوەبەرایەتی گومرکی هەرێمی کوردستان و دەستەی گومرکی عێراقی لەسەر ٢٧ خاڵ رێککەوتن بۆ هەڵگرتنی سەرجەم خاڵە گومرکییەکانی نێوان شارەکانی هەرێم و عێراق.

لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرکی هەرێم ئەوەی خستەڕوو "لەدوای کۆبوونەوەمان لە ٦ و ٧ی ئەم مانگەدا لەگەڵ دەستەی گومرکی عێراق، لەسەر ٢٧ خاڵ ڕێكکەوتین بۆ هەڵگرتنی سەرجەم خاڵە گومرگیەكانی نێوان شارەكانی هەرێم و عێراق".

باسی لەوەشکرد، یەکێک لە خاڵەکان کە لەسەری رێککەوتوون بریتییە لە لابردنی خاڵە گومرکییەكانی كەركوك - هەولێر‌، کەرکوک- سلێمانی ‌و موسڵ – دهۆك.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە پێویستە سەرجەم خاڵە گومرکییەكان لەنێوان شارەكان هەڵبگیرێت چونكە پێچەوانەی دەستور و یاسا و ڕێنماییەكانە و ڕێگری بۆ هاوڵاتیان و بازرگانان و وەبەرهێنەرانیش دروستكردوو.

راشیگەیاند، هەردوولا رێککەوتوون گۆڕانكاری لە یاسای گومرگەكان كە لە ساڵی ١٩٨٤دا دانراوە بكرێت یان  هەموار بكرێتەوە یاخود دیسان داڕشتنێكی تازەی بۆ بكرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو  "رێککەوتن لەسەر كاركردن بە یاسای وەبەرهێنانی ژمارە ٤ی هەرێم و ژمارە ١٣ی عێراق بۆ پەرە پێدانی توانا گومرکییەكان و ئاسانكاری بۆ هاوڵاتیان".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتوون لەسەر یەكخستنی سەرجەم ڕێنمایی و ڕێكار و یاساكانی هەرێم و عێراق لە سەرجەم دەروازە و خاڵە گومرکییەكان، تا یەك جۆر مامەڵە كاری پێبكرێت و یەك جۆر ڕێنمایی و ڕێكار جێبەجێ بكرێت.

ناوبراو باسی لەوەشکرد، دەبێت هەموو بەڵگەنامەكانی تایبەت بە كاری بازرگانی و كاروباری گومرگی و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان  بەهەردوو زمانی كوردی و عەرەبی لەسەری بنوسرێت،

كۆنوسەكە بەرزكراوەتەوە بۆ سەر و خۆییان تا ڕەزامەندی بدرێت لەسەری.