بەهۆی چوونە ژوورەی دوو ئافرەت بۆ ناو پەرستگایەک چەند رۆژێکە شەڕ و ئاڵۆزی ویلایەتی کرالای لە باشوری هندستانی گرتووەتەوە بەوهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا، بەرپرسانی ئەو شارەش هۆشداری دەدەن لە هەڵگیرسانی شەڕێکی توندی مەزهەبی.
بەهۆی چوونە ژوورەی دوو ئافرەت بۆ ناو پەرستگایەک چەند رۆژێکە شەڕ و ئاڵۆزی ویلایەتی کرالای لە باشوری هندستانی گرتووەتەوە بەوهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا، بەرپرسانی ئەو شارەش هۆشداری دەدەن لە هەڵگیرسانی شەڕێکی توندی مەزهەبی.
سەرەتای ئاڵۆزییەکە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو کاتێک دادگای باڵای هندستان بڕیاری کردنەوەی پەرستگای سابیرمالایی بەڕووی ئافرەتان و کچانی تەمەن ١٠ بۆ ٥٠ ساڵدا بۆ ناو پەرەستگاکەدا، ئەمەش ناڕەزایی لێکەوتەوە بەشێک لە پەیڕەوان ئایپانە مەزهەبی هیندۆسی، ڕێگریان لەوە کرد کە ئافرەتان بچنە ناو پەرستگاکە.
هەر چەندە ماوەی چوار مانگە ئافرەتان هەوڵی چوونە ژورەوە دەدەن بەڵام لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە پەیڕەوانی ئایپانە ڕێگەیان پێ نادرێت بەڵام ڕۆژی چوار شەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ دوو ئافرەتی هندی توانییان بچنە ناو پەرستگاکە ئەمەش ناڕەزایی لێکەوتەوە و ئاڵۆزی لەسەر شەقامەکانی ویلایەتی کارالا دروستبووە.
بیندۆ ئەمینی تەمەن ٤٢ ساڵ و کاناکا دورگا تەمەن ٤٠ ساڵ، ئەو دوو ئافرەتە بوون کە توانیانە بچنە ناو پەرستگای سابیرمالا، خۆیان وەکو پەیڕەوی دینی ئایپانە کە یەکێکە لە خوداوەندە کۆنەکانی هندییەکان بناسێنن و ئەوان ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی ڕابردوو چەندین جار هەوڵی چوونەژوورەوەیان داوە بەڵام ڕێگریان لێکراوە، بەڵام لە کۆتایدا توانیان بگەنە ئامانجی خۆیان پەرستگاکە لە نزیکەوە ببین و نزای خۆیان جێبەجێ بکەن.
ئەوەشیان ووتووە، بە جلوبەرگی تایبەت و بە هاوکاری پۆلیس توانیویانە بچنە ژوورەوە و چوار کاتژمێر لە پەرستگاکە ماونەتەوە.
کاردانەوەکان دوای چوونە ژوورەوەی ئەو دوو ئافرەتە
دوای چوونە ژوورەوەی ئەو دوو ئافرەتە ئاڵۆزی لەسەر شەقامەکانی ویلایەتی کارالا دروست بووە بە جۆرێک شەڕ بەرد لە نێوان پەیڕەوانی ئاینی و پۆلیسدا دروستبوو بەوهۆیەوە ١٥ کەس تا ئێستا برینداربوون و کەسێکیش کوژرا و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بەوهۆیەوە دەستگیرکراون.
هەر بەهۆی ناڕەزاییەکانەوە گەشتی ئاسمانی ویلایەتەکە داخرا سەرۆکی ویلایەتی کارالا ئاماژەی بەوە کردوو، چوونە ژوورەوەی ئەو دوو ئافرەتە بۆ ناو پەرستگاکە ساتەوەختێکی مێژووی بوو و ئەوان پشتگیری لەو هەنگاوە دەکەن و گیانی ئەو ئافرەتەش دەپارێزن.
هاوکات ماوەی چوار ڕۆژە بەشێکی زۆری لە ئافرەتانی چالاک و پەیڕەوانی ئایپانە لە بەردەم پەرستگاکە کۆبوونەتەوە داوا دەکەن بچنە ناو پەرستگاکە بەڵام لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە پیاوانی پەیڕەوانی ئەو مەزهەبە ڕێگریان لێ دەکرێت.
بۆچی پەیرەوانی ئایپانە سەر بەمەزهەبی هیندۆزی ناهێڵن ژنانی تەمەن ١٠ بۆ ٥٠ ساڵ بچنە پەرستگاکان
بەشێک لە مەزهەبی هندییەکان پێیان وایە ئافرەتانی لەو تەمەنەدا "ناپاکن " بەوهۆیەوە لە مەراسیمە مەزهەبییەکاندا ڕێگەی چوونە ژورەوەیان لێ قەدەغە دەکرێت.
پیاوانی مەزهەبی پێیاوایە چوونە ناو ئافرەت بە پەرستگاکان بێحورمەتییە بە دینەکەیان، ئەوان هەتا تەمەنیان لە ٥٠ ساڵ تێنەپەڕێت نابێت بچنە ناو پەرستگاکە و نزا بکەن.
هندستان بە وڵاتێکی فرە زمان و ئایین و کەلتور دەناسرێتەوە بەشێوەیەکی سەرەکی سێ مەزهەب لە هندستان هەیە ئەوانەش بودیی و جینی و هیندۆزین، پەرستگای سابیرمالا دەکەوێتە ویلایەتی کارالا لە باشوری هندستان و پەرستگای پەیرەوانی ئایپانە سەر بە مەزهەبی هیندۆزین و لە ساڵێکدا ١٢٠ رۆژ بە ڕووی پەیڕوانیدا دەکرێتەوە، ساڵانەی زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کەس بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێوڕەسمە مەزهەبییەکان سەردانی دەکەن و داهاتی ساڵانەی پەرستگاکەش زیاترە لە ٢٥ ملیۆن یۆرۆیە.
هــ.حــ