سەردێڕ:

پێشانگای كاریكاتێری هەموومان رۆژئاڤاین دەكرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-24

9793 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی حەوت رەنگە، لە پێشانگایەکدا بەرھەمی کاریکاتێرستانی لە ٢١ وڵات کۆکردووەتەوە، کە تەواوی کاریکاتێرەکان تایبەتن بەو بەرخودانانەی کە شەڕڤانان نیشانی ھەموو دنیایان داوە.


ناوەندی حەوت رەنگە، لە پێشانگایەکدا بەرھەمی کاریکاتێرستانی لە ٢١ وڵات کۆکردووەتەوە، کە تەواوی کاریکاتێرەکان تایبەتن بەو بەرخودانانەی کە شەڕڤانان نیشانی ھەموو دنیایان داوە.

لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی بەختیار سەعید شێوەکار و بەڕێوەبەری دەزگای حەوت رەنگە وتی، "ئەو ھێرش و ستەمەی لەلایەن وڵاتی تورکیاوە بەرامبەر بە رۆژئاوای کوردستان کراوە، یەکێکە لەو بابەتانەی کە لەسەر ئاستی دنیا لە رێگەی کاریکاتێرەوە گرنگیی پێدراوە و ئەو تاوانە خراوەتەڕوو، ناوەندی حەوت رەنگە بەو پێیەی کاری بۆ کاریکاتێر کردووە لە چەند ساڵی رابردوودا، دەیەوێت لە رێگەی کاریکاتێرەوە رێزلێنان بۆ بەرخودانی رۆژئاوا دەربخات و لە ھەمان کاتدا رەخنەی توند لە دەسەڵاتی تورکیا بگرێت".

وتیشی، "ھیوادارین ئەمە بەشێکی بچووک بێت لەو توانایەی کە ئێمە لە سلێمانیدا وەکو ناوەندی حەوت رەنگە خستوومانەتەڕوو".

لەم پێشانگایەدا ھونەرمەندانی ٢١ وڵات بەشدارییان کردووە، و سەرجەم ئەو کاریکاتێرانەی کە نمایشدەکرێن تایبەتن بەو بەرخودانانەی کە شەڕڤانان نیشانی ھەموو دنیایان داوە.

جگە لە ھەرێمی کوردستان، وڵاتە بەشداربووەکان پێکھاتوون لە "بولگاریا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، یۆنان، ئەمریکا، میسر، ئێران، سوریا، ئەڵمانیا، تورکیا، سوید، پۆڵەندا، بەڕازیل، بەلجیکا، سلۆڤاکیا، ھیندستان، ھۆڵەندا، قوبرس، پورتوگال و ئێرلەندا."

بڕیارە رۆژی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ کاتژمێر ٤:٠٠ی پاش نیوەڕۆ پێشانگاکە لەلایەن ناوەندی حەوت رەنگەوە بە ھاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ھونەری شێوەکاریی سلێمانی لە ھۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی بکرێتەوە، و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

No photo description available.