دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی نازم عەبدوڵا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، محەمەد ئیسماعیلی هونەرمەند ئەو وێنەی کێشاوە، دوێنێش ئەو تابلۆیە فرۆشرا و پارەکەی درا بە نازم، بەڵام خەڵکی بە نازمیان ڕاگەیاندووە کە ئەو پارەیە حەرامە.

نازم لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان رایگەیاندووە، یەک گورچیلەی هەیە و کرێچییە و هیچ موچەیەکی نییە، بەڵام سەربارەت بەو پارەی کە بە فرۆشتنی تابلۆکەی وەریگرتووە، خەڵکی پێیان ڕاگەیاندووە حەرامە.
نازم ئاماژەی بەوەکردووە، خەڵک پێیان وتووە حەرامە، چونکە وەکو ماددە هۆشبەرەکان وایە و چۆن دەبێت بازرگانی بە وێنەوە بکرێت، دەڵێت "کابرا لە ڕێ خوا ئەو کارە دەکات و کاری خراپم نەکردووە".
تابلۆکەی نازم کە لەلایەن محەمەد ئیسماعیلی هونەرمەندەوە کێشرابوو دوێنێ بە نرخی شەش هەزار و ٥٠٠ دۆلار فرۆشرا، هونەرمەندەکە پارەکەی بەخشییە نازم.
نازم عەبدوڵا یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی شاری هەولێر و چەندین گرتە ڤیدیۆیی هەیە، کە تێیدا لەسەر زۆرێک لە بابەتە هەنووکەییەکان قسەدەکات و بەزۆری خۆی وەک چینی چەوساوە نیشاندەدا و رۆژانە بە عەرەبانەکەی بژێوی ژیانی دابیندەکات.