خواردنەوەی ئاوی گەرم بە گەدەی بەتاڵ و لە بەیانیاندا سوودی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، ئەگەر لەگەڵ چەند قاشێک لیمۆ تێکەڵبکرێت جەستە لە زۆر گرفت ڕزگاری دەبێت.
خواردنەوەی ئاوی گەرم بە گەدەی بەتاڵ و لە بەیانیاندا سوودی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، ئەگەر لەگەڵ چەند قاشێک لیمۆ تێکەڵبکرێت جەستە لە زۆر گرفت ڕزگاری دەبێت.
ماڵپەڕی یەومیز ئەلەکترۆنی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک سوودی خواردنەوەی ئاوی گەرم و لیمۆ کردووە بە گەدەی بەتاڵ و لە بەیانیان زوودا، ئەوانیش:
١.کرداری هەرس باش دەکات و لە ژەهر پاکی دەکاتەوە
٢.میزکردن باشتر دەکات و گرفتەکانی میزەڵان ناهێڵێت و گورچیلەکان پاکدەکاتەوە
٣.بەرگری جەستە بەهێز دەکات، چونکە ڤیتامین سی و پۆتاسیۆمی تێدایە.
٤.پێست خاوێن دەکاتەوە، بەهۆی بوونی ڤیتامین سی و دژە ئۆکسان تێیدا دژی چرچی ڕوخسار دەوەستێتەوە.
٥. چالاکی جەستە زیاد دەکات، چونکە ئایۆنی سالبی تێدایە کە ڕۆڵی هەیە لە پێدانی وزە بە لەش.
٦. بەهۆی بۆنەکەی و ئایۆنی سالب تێیدا هەستی خەمۆکی و بێزاری کەمدەکاتەوە،
٧. دەم و ددان و پوک بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە و بۆنی دەم خۆش دەکات
٨. کێشی جەستە دادەبەزێنێت، بەهۆی دەوڵەمەندی لیمۆ بە ماددەی ڕیشاڵی ئەلبەکتین ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە.