حکومەتی کۆریای باشوور لە هەوڵێکیدا بۆ هاندانی خانمان بۆ خستنەوەی وەچە، پاداشتی دارایی هەر خانمێک دەکات کە منداڵ دەخاتەوە.
حکومەتی کۆریای باشوور لە هەوڵێکیدا بۆ هاندانی خانمان بۆ خستنەوەی وەچە، پاداشتی دارایی هەر خانمێک دەکات کە منداڵ دەخاتەوە.
بە پێی ماڵپڕی "شوزن ئیلبۆ" پەرلەمانی کۆریای باشور رازی بووە بە پێدانی بڕی دوو هەزار و ٢٠٠ دۆلار وەکو پاداشت بۆ هەر خانمێک کە ڕێگە دەدات منداڵی ببێت و ڕێگریی لە دوگیانبوونی ناکات.
پارتی دیموکراتی فەرمانڕەوا و پارتی ئازادیی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە ڕازیبوونیان بەو بریارە ڕاگەیاندووە کە لە داهاتی ساڵی داهاتوودا ئەو برە پارەیە کە بۆ ئەو بڕیارە پێویستە دابینبکرێت.
ئەو بڕیارەی حکومەتی کۆریای باشوور لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩دا دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، بەشیک لە ڕەخنەگران پێیان وایە مەبەست لەو بڕیارە بۆ ڕاکێشانی دەنگی خەڵکە بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٠.
بەشێک لە بەرپرسانی کۆریای باشوور ترسیان لەوە هەیە کە ڕێگریکردن لە خستنەوەی وەچە کاریگەری نەرێنیی لەسەر کەمبوونەوەی هێزی کاری وڵات و ئاستی گەشەی ئابووری وڵات هەبێت.
جێگەی ئاماژەیە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کۆریای باشوور ڕێگریی لە خستنەوەی منداڵ دەکەن بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچوو و قورسی ژیان و ترسی ئافرەتانیش لە تێکچوونی داهاتووی ژیانی پیشەییان کە بەهۆی گرنگیپێدان بە منداڵەکانیان پیشەکانیان لەدەستبدەن یان نەتوانن بەپێی پێویست کاربکەن.