سەردێڕ:

ئەو کەسانە کێن کە نابێت ئاو و لیمۆ بە گەدەی بەتاڵ بخۆنەوە؟

فۆتۆ: 
2021-07-02

5817 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی روسی بەناوی بافێل ئیسانپاییڤ پسپۆرێ بواری دابەزاندنی کێش ئەو کەسانەی دیاری کردووە کە نابێت ئاو و لیمۆ بە گەدەی بەتاڵ بخۆنەوە.


بەگوێرەی وتەی ئەو پسپۆڕە کە بە ئاژانسی سپۆتنیکی وتووە، دەبێت بۆ ٢٥٠ میلیلیتر ئاو تەنها یەك كەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکرێت، ئەگەر لیمۆکە لەم بڕە زئاتر بێت ئەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر مینای ددانەکان دەبێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، ئاوی لیمۆ کێشە بۆ ئەو کەسانە دروستدەکات کە گرفتی سورێنچکیان هەیە، وادەکات شلەی گەدە بگەڕێتەوە بۆ سورێنچك و تووشی دڵتێکهەڵاتن و دڵەکزەیان دەکات، ئەو کەسانەش کە ئەم جۆرە گرفتانەیان هەیە دەبێت ئاو و لیمۆ بە گەدەی بەتاڵ نەخۆنەوە.

هەروەها ئەو کەسانەی کە بڕێکی زۆر ئاسنیان هەیە نابێت لیمۆ زۆر بخۆن، چونکە ڤیتامین سی کە لە لیمۆدا هەیە هانی جەستە دەدات زیاتر ئاسن بمژێت، ئەمەش بۆ ئەو کەسانە دەکرێت مەترسیدار بێت و کاریگەری خراپی لەسەر جگەریان هەبێت.

وێڕای ئەوانەش ئاماژەی بەوەکردووە، نەخۆشەکانی لاسەرئێشە نابێت ترشەمەنییەکان بخۆن چونکە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئازاری سەریان و زیادبوونی نیشانەکانیان.