سەردێڕ:

ئایا سبەینێ چ وەزارەتێک موچە وەردەگرێت؟

فۆتۆ: 
2021-06-30

91432 جار خوێندراوەتەوە

گەرچی بڕیار بوو لەم هەفتەیەدا مووچەی تەواوی وەزارەتەکان بدرێت، بەڵام بەهۆی بڕیارێکی وەزارەتی داراییەوە سبەینێ مووچەی هیچ شوێنێک دابەش ناکرێت. ​


چاوگێک لەوەزارەتی دارایی و ئابوری بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند:"سبەینێ مووچەی هیچ شوێنێک دابەش ناکرێت، چونکە خیتامی بانکەکانەو بانکەکان دەبێت حسابی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بنێرن".

پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری راگەیاند بوو لەم مانگەدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت کەتا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە، بەلام بەهۆی حیسابی خیتامی بانکەکانەوە سبەینێ مووچەی هیچ شوێنێک دابنەش ناکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، موچە بە لێبڕینی ٢١% دابەش دەکرێت کە نرخی نەوت بەبەراورد بە دوو ساڵی رابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و زیاتر لە ٧٦ دۆلاری تێپەڕاندووە.

حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو ھەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەشبکات، بەڵام مانگی رابردوو دابەشکردنی موچە دواکەوت، لەسەر ئەوەش پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی بە نەگەڕاندنەوەی داھات و درەنگ دابەشکردنی موچە یەکتریان تۆمەتبارکرد.

 

هێرش قادر- هەولێر