لە گۆڕێکى بەکۆمەڵدا لە شارى ڕەقەى سوریا زیاتر لە ٤٥٠ تەرم دەرهێنرانەوە، بەوەش تا ئێستا زیاتر لە چوار هەزار تەرم دەرهێندراوەتەوە.
لە گۆڕێکى بەکۆمەڵدا لە شارى ڕەقەى سوریا زیاتر لە ٤٥٠ تەرم دەرهێنرانەوە، بەوەش تا ئێستا زیاتر لە چوار هەزار تەرم دەرهێندراونەتەوە.
یاسر خەمیس، سەرپەرشتیارى تیمى هەڵدانەوەى گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە ڕەقە بە کەناڵی حوڕەی ڕاگەیاند، زیاتر لە دوو مانگە لەو گۆڕە بەکۆمەڵەدا لەگوندى فەخیخە کاردەکەن، کە بە گەورەترین گۆڕى بەکۆمەڵ لە شارەکە دادەنرێت.
ئاماژەى بەوەشکردوە، لەو شوێنەدا چەکدارانی داعش لە ساڵانی ڕابردوودا کۆمەڵکوژییان کردووە و پێدەچێت ٩٠٠ بۆ هەزار و ٣٠٠ تەرمى تێدابێت.
مەحمود حاجی، پزیشکی سەرپەرشتیار ئەوەی خستەروو، ئەوان هەموو ئەو تەرمانەی کە گومان بکەن بیانین پشکنینی بۆ دەکەن و بەشێوازێکی جیاواز لەوانەی دانیشتووی شارەکەن لە شوێنێکی دیاریکراو دەنێژرێن.
لای خۆیەوە رێکخراوی هیومان رایتس ۆچ داوای لە ئەنجومەنی مەدەنی رەقە کرد، لیژنەیەک بۆ تۆمارکردنی زانیاری هەموو ئەو کەسانەی لە گۆرەکاندا دەدۆزرێنەوە و قوربانی جەنگن دروستبکات.
تائێستاش لە سنوری ڕەقە لە چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵدا چوار هەزار و ١٠٠ تەرم دۆزراونەتەوە.
هـ.ع