سەردێڕ:

ئەمریکا کەشتییەکى فڕۆکەهەڵگر ڕەوانەى کەنارە ئاوییەکانى ئێران دەکات

فۆتۆ: 
2019-05-06

7451 جار خوێندراوەتەوە

ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى کەشتییەکى فڕۆکەهەڵگر کە کۆمەڵێک کەشتى هێرشبەر یاوەرى دەکات ڕەوانەى کەنارە ئاویەکانى ئێران دەکات.


ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەى کەشتییەکى فڕۆکەهەڵگر کە کۆمەڵێک کەشتى هێرشبەر یاوەرى دەکات ڕەوانەى کەنارە ئاویەکانى ئێران دەکات.

جۆن بۆڵتن ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ وەڵامدانەوەی ئاماژە و مەترسییەکانى ئێران لە ناوچەکەدا بڕیاریداوە کەشتى فڕۆکە هەڵگرى (ئیبراهام لینکۆڵن) ڕەوانەى ناوچەکە بکات لەگەڵ کۆمەڵێک کەشتى موشەکهاوێژى سەر بە فەرماندەیى ناوەندى هێزەکانى ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

ڕوونیشیکردەوە، ئەوە نامەیەکى ئەمریکایە بۆ دەسەڵاتدارانى ئێرانە کە ئەگەر بەرژەوەندیەکانى ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى لە ناوچەکە بکەوێتە مەترسییەوە ئەوە بەشێوەیەکى توند وەڵامى دەدەنەوە.

بۆڵتن ئەوەشی وتووە، وڵاتەکەى نایەوێت ڕووبەڕووى شەڕى ئێران بێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەى هەر هێرشێکى ئێران یان هاوپەیمانەکانى ئێران لەناوچەکەدا.

لە ٢ى ئەم مانگەدا ئەمریکا قۆناغێکى ترى سزا ئابورییەکانى کردە سەر ئێران بەتایبەتى ڕێگریکردن لەوەى هیچ بەرمیلە نەوتێک هەناردەى دەرەوە نەکات و بەوەش گوشارەکانى بۆ سەر دەسەڵاتدارانى ئێران زیاتر کرد.