سەردێڕ:

عێراق ١٩ بەندکراوى ئێرانى ڕادەستى ئەو وڵاتە کردەوە

فۆتۆ: 
2019-05-11

2314 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دادى ئێران وەرگرتنەوەى ١٩ بەندکراوى وڵاتەکەى لە عێراق ڕاگەیاند کە بە تۆمەتى جیاجیا دەستگیرکراون.


وەزارەتى دادى ئێران وەرگرتنەوەى ١٩ بەندکراوى وڵاتەکەى لە عێراق ڕاگەیاند کە بە تۆمەتى جیاجیا دەستگیرکراون.

محەمەد عەباسى یاریدەدەرى وەزیرى دادى ئێرانى ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ١٩ بەندکراوى ئێرانى لە عێراق وەرگیراونەتەوە.

ووتیشى گەڕانەوەى بەندکراوەکانیان بۆ هەوڵە دیبلۆماسیەکانى بەرپرسانى تاران و بەغداد دەگەڕێتەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، ٢٨٤ بەندکراوى ئێرانى لە وڵاتى تورکمانستان گەڕێنراونەتەوە و ١٦ بەندکراویش لە ئەفغانستان.

هەروەها ٥٥ بەندکراو لە تایلاند و ٢٨ بەندکراویش لە کوێت و ٦٥٠ بەندکراویش لە ئەفغانستان و ١٠ بەندکراوی دیکەش لە سۆماڵ گەڕێندراونەتەوە بۆ ئێران.

ووتیشى، بەندکراوەکان لە لایەن دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە ڕێوشوێنى یاسایى و دادوەرى بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

عەباسى ڕوونیشیکردەوە، لە ساڵى ٢٠١٣ وە زیاتر لە ٩٠ گفتوگۆ و ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتانە كراوە بۆ وەرگرتنەوەى بەندکراوەکان و ڕەوانەى وەزارەتى داد کراوە و بەپێى یاسا و دەسەڵاتەکانى وەزارەت لە ٢٠١٥ وە دەست کراوە بە وەرگرتنەوەیان.

ب.ب