سەردێڕ:

سەرۆکى ئەمریکا هۆشداریى دایە ئێران

فۆتۆ: 
2019-05-14

63586 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ: ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر هێزەکانمان لە ئاوەکانى کەنداو هەڵەیەکى گەورە دەکات.


دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر هێزەکانیان لە ئاوەکانى کەنداو هەڵەیەکى گەورە دەکات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لە کۆشکى سپى ڕایگەیاند، وڵاتەکەى دەبینێت لەگەڵ ئێران چى ڕوودەدات و ئەگەر ئەو وڵاتە هەر جوڵەیەک بکات بە ئاڕاستەى کەشتییە سەربازیەکانیان لە کەنداو ئەوا هەڵەیەکى زۆر گەورە دەکات.

هاوکات برایان هوک نێردەى ئەمریکا بۆ ئێران دوپاتى کردەوە وڵاتەکەى سورە لەسەر ڕاگرتنى چالاکیە ئەتۆمیەکانى ئێران، چونکە دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە تێناگەن جگە لە فشارى ئابورى و دابڕانى لە ڕووى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیەوە.

وتیشى، سەردەمى ڕاکردنى ئێران لە بەرپرسیارێتى هێرشەکان کۆتایى هاتوە و ناکرێت تاران هەستێت بە ڕێکخستن و ڕاهێنانى گروپە چەکداریەکان و هاوبەشەکانى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و لەولاشەوە خۆى بێ بەرى بکات.

برایان هوک ئاماژەى بەوەشکرد، ئەمریکا پابەندە بە ستراتیجیەتى بەرانبەر بە تاران بە نەهێشتنى هەڕەشەکانى کە لە لوبنانەوە تا یەمەن درێژ بۆتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بەرپرسێکى باڵاى سەربازى ئێران هەڕەشەى لە هێزەکانى ئەمریکا کرد لە کەنداو و ڕایگەیاند، کەشتی هەڵگرى فڕۆکەى ئەمریکا لە کەنداو وەک پارچە گۆشتێک وایە لە ناو ددانەکانیاندا.

ب.ب