ئێران بەرزکردنەوەى هەناردەکردنى نەوتى بۆ ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە کردوە بە مەرج بۆ مانەوەى لە ڕێکەوتنى ئەتۆمى.
هەناردەکردنى نەوتى ئێران سێ هێندەى رێژەى چاوەڕوانکراو دەبێت لەم مانگەدا.
ئێران بەرزکردنەوەى هەناردەکردنى نەوتى بۆ ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە کردوە بە مەرج بۆ مانەوەى لە ڕێکەوتنى ئەتۆمى.
چەند سەرچاوەیەکى دیبلۆماسیى بە ئاژانسى رۆیتەرزیان راگەیاندووە، ئەو پرسە لەگفتوگۆکانى ئەم دواییەى بەرپرسانى ئێران و یەکێتى ئەوروپا خراوەتە بەرباس و ئێران هەناردەکردنى ئەو بڕە نەوتەى وەکو مەرجێک بۆ یەکێتى ئەوروپا دیاریکردووە لەبەرانبەر مانەوەیدا لە رێککەوتنى ئەتۆمى.
لە تشرینى دووەمى رابردوودا ئەمریکا سزاى بەسەر کەرتى نەوتى ئێراندا سەپاند، بە ئامانجى سفرکردنى هەناردەى نەوتى ئەو وڵاتە، بەڵام بەرپرسانى ئێران جەختدەکەنەوە کە لە هەناردەکردنى نەوت بەردەوام دەبن.
لەسەرەتاى ئەم مانگەشەوە ئەمریکا کۆتایی هێنا بە بەخشینى سەرجەم ئەو وڵاتانەى پیشتر رێگەى پێدابوون نەوت لە ئێران بکڕن بۆ ماوەى شەش مانگ.
سزاکان بوونەتە هۆى کەمبوونەوەى ئاستى هەناردەى نەوتى ئێران بۆ نیو تا ملیۆنێک بەرمیل رۆژانە، لەکاتێکدا ساڵى رابردوو ئەو وڵاتە دوو ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوتى هەناردە دەکرد، بەوتەى بەرپرسێکى ئیرانیش ئەو ڕێژەیە لەم مانگەدا بۆ نزیکەى ٥٠٠ هەزار بەرمیل دادەبەزێت.
ب.ب