سەردێڕ:

ئێران: ئامادەین لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان گفتوگۆ دەستپێبکەین

فۆتۆ: 
2019-05-21

2924 جار خوێندراوەتەوە

ئێران هۆشداریی دا لەبارەی ئەگەری دروستبوونی قەیرانێک کە ئاسایش و ئاشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە.


ئێران هۆشداریی دا لەبارەی ئەگەری دروستبوونی قەیرانێک کە ئاسایش و ئاشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە.

نوێنەرى ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی دا لەبارەی ئەگەری دروستبوونی قەیرانێکی لەو چەشنە، کە ئەگەر رووبدات ئاسایش و ئاشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە.

مەجید تەخت رەوانچی نوێنەرى ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکیدا بۆ ئەنجومەنى ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان داوایکردووە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە کەنداو، گفتوگۆى دیبلۆماسی ناوچەیی دەستپێبکەن.

ئاماژەى بەوەش کردووە، هەندێک لایەنی دەرەوەی ناوچەکە بە هەوڵە گێرەشێوێنەکانیان رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسەقامگیر دەکەن، ئێران هیچ کاتێک جەنگ هەڵنابژێرێت، بەڵام ئەگەر زۆری لێ بکرێت بۆ جەنگ، تا دوا سات بەرگرى دەکات و خۆی دەپارێزێت.

ئەو داوایەى ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتێکدایە، ئاڵۆزییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران لە پەرەسەندندان و هەریەکەیان هەڕەشەى کردەى سەربازی لە ئەوى دیکە دەکات.

ب.ب