سەردێڕ:

نوێترین هەڵوێستى ئێران سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا

گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران
فۆتۆ: 
2019-05-23

9078 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى ئەنجومەنى باڵاى ئاسایشى نەتەوەیى ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەى بە هیچ شێوەیەک ناچێتە گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەى ئێستاى ئەمریکاوە، بەهۆى سیاسەتەکانیەوە بەرانبەر تاران.


وتەبێژى ئەنجومەنى باڵاى ئاسایشى نەتەوەیى ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەى بە هیچ شێوەیەک ناچێتە گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەى ئێستاى ئەمریکا، بەهۆى سیاسەتەکانیەوە بەرامبەر تاران.

کەیوان خوسرەوى ڕایگەیاند، سیاسەت و هەڵوێستى ئێران ڕوونە و سیاسەتى بەرگریکردن و بێدەنگیی گەلى ئێران دەریخستووە.

خوسرەوى ڕایگەیاند، وڵاتەکەى بە هیچ شێوەیەک ناچێتە گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەى ئێستاى ئەمریکاوە، بەهۆى سیاسەتەکانیەوە بەرانبەر تاران.

ڕاشیگەیاند، ئەو شاند و دیبلۆماتکارانەى سەردانى ئێرانیان کردووە بۆ نێوەندگیرى لە هەڵوێستى نەگۆڕى تاران ئاگادارکراونەتەوە و ڕێژەشیان زیادیکردووە.

وتیشى، بە شاندەکان ڕاگەیەنراوە دەبێت هەڵوێست و لێدوانەکانى ئەمریکا و ئەوروپا کردارى بن بەرانبەر تاران و مافى دەوڵەتى ئێران بپارێزرێت.

لێدوانەکەى خوسرەوى تەنها مەبەستى ئەمریکا نییە، بەڵکو وڵاتانى ئەوروپى هاوپەیمان لە ڕێککەوتنى ئەتۆمیی ئێرانە، کە داواى لێ کردبوون هەنگاوى کردارى بنێن بۆ ڕزگارکردنى ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە، کە زیاتر لە ساڵێکە ئەمریکا لێى کشاوەتەوە.

پێشتر حکومەتی تاران لایەنەکانی تری ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئاگادارکردەوە، کە دوای ئەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە پاشەکشەی کرد، پابەند نابێت بە هەندێک لە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکەوە، هاوکات بڕیاریدا بە زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم.

ب.ب