وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەى هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکیی نادات و دەشڵێت سیاسیەتى ئابورى ئەمریکا زیانى بە گەلى ئێران گەیاندوە.
وەزیرى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەى هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکیی نادات و دەشڵێت سیاسیەتى ئابورى ئەمریکا زیانى بە گەلى ئێران گەیاندوە.
محەمەد جەواد زەریف لەتویتێکیدا نوسیویەتی بەپێى فەتوایەکى ئایەتوڵا عەلى خامنەئی ڕابەرى باڵاى ئێران کە ماوەیەکى زۆر بەر لە ئێستا ڕایگەیاندبوو، هەوڵى بەدەستهێنانى چەکى ناوەکیى قەدەغەیە، هەر بۆیە وڵاتەکەى بیر لە بەدەستهێنانى چەکى ناوەکى ناکاتەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، سیاسەتەکانی ئەمەریکا و تیرۆری ئابووری ئەمریکا زیان بە گەلی ئێران دەگەیەنێت و گرژیی لە ناوچەکەدا دروست دەکات.
هاوکات وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند، هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادا نیە، بەڵام ولاتەکەى ڕێگەى دیبلۆماسى داناخات.
ئەم وتانەى وەزیرى دەرەوەى ئێران لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێکە گرژییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران بەرەو هێوربونەوە دەچن و دوێنێش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، پێیوایە ئێران خواستی گفتوگۆی هەیە لەگەڵیاندا، ئەگەر ئەوان ئامادەبن ئەوا ئەمریکاش بەهەمان شێوە ئامادەیە.
ب.ب