سەردێڕ:

عەلی خامنەئی: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا هیچ سوودێکی نابێت

فۆتۆ: 
2019-05-30

6060 جار خوێندراوەتەوە

رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەمریکا دانوستان لەسەر پرۆگرامی موشەکیی وڵاتەکەی ناکەن.


رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەمریکا دانوستان لەسەر پرۆگرامی موشەکیی وڵاتەکەی ناکەن.

عەلی خامنەئی باسی لەوەش کرد، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا جگە لە زیان هیچ سوودێکی نابێت.

ئەو لێدوانەی خامنەئی دوای لێدوانێکى دوێنێی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران هات کە چەند مەرجێکی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، ڕێگاى دانوستانیان دانەخستووە، ئەگەر ئەمریکا سزاکان لەسەر وڵاتەکەی هەڵبگرێت و بگەرێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، دۆناڵ ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد، وڵاتەکەی هەوڵی گۆڕینی ڕژێمی ئێران نادات و تەنها دەیەوێت چەکە ناوکییەکانى ڕابماڵێت و هاوكات وەزیری دەرەوەى ئەمریکاش ١٢ مەرجى داناوە بۆ گفتوگۆ و دانوستان وهەڵگرتنى  سزاکانی سەر ئێران.

ئەوە لەکاتێکدایە، دوای سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێران و جوڵاندنی هێزی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات زیاتر بوو.

ب.ب