سەردێڕ:

سعودیە: ڕێگە بە چالاکییە دوژمنکارییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا نادەین

فۆتۆ: 
2019-05-30

2005 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێت دژ بە ئێران بکەوێتە جەنگەوە و لەهەمان کاتیشدا ڕێگە بە چالاکییە دوژمنکارییەکانی ئێران نادەن لە ناوچەکەدا.


وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێت دژ بە ئێران بکەوێتە جەنگەوە و لەهەمان کاتیشدا ڕێگە بە چالاکییە دوژمنکارییەکانی ئێران نادەن لە ناوچەکەدا.

سەبارەت بە خواستی ئێرانیش بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ دراوسێکانیدا، عادل جوبێر ئاماژەی بەوەکرد کە ئێستا کاتی قسەکردن نییە و کاتی کردارە.

لەسەر داوای پادشای سعودیە، ئەمڕۆ و سبەینێ دوو لوتکەی بە پەلە لە شاری مەککە بەڕێوەدەچن و تیایدا گفتوگۆ لەسەر ئاڵۆزییەکانی ناوچەی کەنداو و هەڕەشەکانی ئێران دەکرێت.

ڕێکخستنی کۆبوونەوەکانی لوتکە لە سعودییە، دوای بەئامانجکردنی دامەزراوەیەکی نەوتی وڵاتەکەیە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێرشکردنە سەر چوار کەشتی نەوتهەڵگرە لە ئاوەکانی کەنداودا.

ب.ب