سەردێڕ:

ئێران هەڵوێستى نوێى بەرانبەر بە ئەمریکا ڕاگەیاند

فۆتۆ: 
2019-06-01

9613 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەى تائێستاش ئاشتى دەوێت و پابەندە بەسەرجەم بنەما نێودەوڵەتییەکانەوە، بەڵام پابەند نابێت بە سیاسەتەکانى ئەمریکا بۆ سەپاندنى جەنگ.


وەزیرى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەى تائێستاش ئاشتى دەوێت و پابەندە بەسەرجەم بنەما نێودەوڵەتییەکانەوە، بەڵام پابەند نابێت بە سیاسەتەکانى ئەمریکا بۆ سەپاندنى جەنگ.

محەمەد جەواد زەریف لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵى عالەم ئاماژەى بەوەکردووە، پێویستیان بە نێوەندگیرى نیە، چونکە ئەمریکا گەلى ئێرانى بە ئامانج گرتووە و هەوڵدەدات رێگرى بکات لە گەیشتنى خۆراک و دەرمان بۆ ئێران، پێویستە سەرجەم هاوبەشەکانیان ئەوە بزانن.

جەختیکردووەتەوە، چارەسەرى قەیرانەکە لە رێگەى دروستکردنى گرژییەوە نابێت لەلایەن ئەمریکاوە، و پرسی دانوستانیش پێویستە لەبەرزترین ئاستەکانەوە بریارى لێبدرێت، لەکاتێکدا لایەنى بەرانبەر پابەندبێت بە بەڵێنەکانیەوە، بەڵام ئیدارەى ئەمریکا پابەندى بەڵێنەکانى نییە.

زەریف باسى لەوەشکردووە، ئەگەر سعودیە یەک مەرجی ئەوان جێبەجێ بکات و ئامادەیی دەرببڕێت بۆ گۆڕینى سیاسەتەکانى، ئەوا ئامادەیە سەردانى ئەو وڵاتە بکات.

پێنچشەممەى ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران ئامادەى گفتوگۆ و دانوستان بێت ئەوا وڵاتەکەى دێتە پێشەوە و گفتوگۆ دەکات.

ب.ب