بەهۆى ڕێگریکردنى فڕۆکەکانیان لە وەرگرتنى سوتەمەنى لە فڕۆکەخانەکاندا، ئێران سکاڵاى لە ڕێکخراوى هێڵى فڕۆکەوانیی شارستانیی نێودەوڵەتى(ئیکاو) تۆمارکرد.
بەهۆى ڕێگریکردنى فڕۆکەکانیان لە وەرگرتنى سوتەمەنى لە فڕۆکەخانەکاندا، ئێران سکاڵاى لە ڕێکخراوى هێڵى فڕۆکەوانیی شارستانیی نێودەوڵەتى (ئیکاو) تۆمارکرد.
ماڵپەڕى ڕوسیا تودەى بڵاویکردووەتەوە، ڕێگریکردنى فڕۆکەخانەکان لە پێدانى خزمەتگوزارى بە فڕۆکە ئێرانییەکان پابەندبوونیانە بە سزاکانى ئەمریکا.
ئاماژەى بەوەش کردووە، وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا هۆشداریی داوەتە تەواوى وڵاتانى جیهان و کۆمپانیاکانى فڕۆکەوانى لە مەترسیی مۆڵەت بەخشین و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بە فڕۆکە ئێرانییەکان.
بەهۆى سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران کۆمپانیاکانى هێڵى فڕۆکەوانیی ئێرانى زیانى زۆریان بەرکەوتووە و بووەتە هۆى کەمبوونەوەى ژمارەى گەشتیارانى ئەو وڵاتە.
ب.ب