سەردێڕ:

ئەمریکا: لە دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له ‌باكوری سوریا بەردەوام دەبین

فۆتۆ: 
2019-06-01

2542 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامە بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له ‌باكوری سوریا وبەوەش دەیانەوێت ڕێ لە گرژییەکانى نێوان تورکیا و هاوپەیمانەکانیان بگرن.


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامە بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له ‌باكوری سوریا وبەوەش دەیانەوێت ڕێ لە گرژییەکانى نێوان تورکیا و هاوپەیمانەکانیان بگرن.

مایك پۆمپیۆ، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا له ‌به‌رلین، لە كۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا باسی لەوە کرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سوریا به‌ڕێگای ئاشتییانه، ئه‌مریكا پشتگیری له‌هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.

وتیشى هه‌وڵی دروستكردنی سیستمێك ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی باکوری سوریا و دەیانەوێت ڕێگە لە پێکدادانی تورکیا و هاوپەیمانەکانیان بگرن، کە مەبەستی یەپەگەیە.

هاوکات میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردوەتەوە، ئەڵمانیا بەڵێنی بە ئەمریکا داوە، بەشداری بکات لە دروستکردنی ناوچەی ئارام و پاراستنی کوردەکان لە باکوری سوریا.

ب.ب