سەردێڕ:

نەسروڵا: شەڕ لە دژى ئێران تەواوى ناوچەکە دەسوتێنێت

فۆتۆ: 
2019-06-01

2589 جار خوێندراوەتەوە

ئەمیندارى گشتیى حزبوڵاى لوبنان رایگەیاند، لە ئەگەرى هەڵگیرساندنى شەڕ لە دژى ئێران، تەواوى ناوچەکە گڕدەگرێت و دەسوتێت.


ئەمیندارى گشتیى حزبوڵاى لوبنان رایگەیاند، لە ئەگەرى هەڵگیرساندنى شەڕ لە دژى ئێران، تەواوى ناوچەکە گڕدەگرێت و دەسوتێت.

حەسەن نەسروڵا لە وتەیەکیدا بەبۆنەى رۆژى قودسەوە ئاماژەى بەوە کرد، جەنگ لە دژى ئێران تەنها لە سنورەکانى ئەو وڵاتە ناوەستێت، بەڵکو هەموو ناوچەکە گڕدەگرێت و سەرجەم بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا و سعودیە دەکرێنە ئامانج.

قسەکانى حەسەن نەسروڵا دواى رۆژێک دێت لە کۆبوونەوەى دوو لوتکەى نائاسایی وڵاتانى عەرەبی و ئیسلامى، کە لەسەر داواى سعودیە بەڕێوەچوو و تێیدا گرژییەکانى کەنداو تاوتوێ کران.

نەسروڵا ستایشى هەڵوێستى عێراقى کردووە، کە لە کۆبوونەوەکەدا ناڕەزایی پیشانداوە بەرانبەر داواکەى سعودیە بۆ گرتنەبەرى هەڵوێستى توند بەرانبەر ئێران.

ب.ب