سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەیەك كشاونەتەوە کە تەنها ٥٠ سەربازیان هەبووە.
سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەیەك كشاونەتەوە کە تەنها ٥٠ سەربازیان هەبووە.
بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە سنورییەکانی تورکیا و باکوری سوریا، کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە، هەربۆیە چەند کاتژمێرێک دوای بڕیارەکە، دۆناڵد ترەمپ قسەکانی خۆی گۆڕی و ئێستا بڕیارەکە جۆرێک لە پێچەوانە بووەتەوە.
لە نوێترین لێدوانیشدا دۆناڵد ترەمپ، لەبارەی کشانەوەی هێزەکانیان لە باکوری سوریا ڕایگەیاند، "ئەو ناوچەیەی لێی كشاونەتەوە ناوچەیەكی زۆر بچووكە و ئەوان تەنها ٥٠ سەربازیان لەوێ هەبوو، كە كشاونەتەوە."
باسی لەوەش کرد، بە وردی چاودێری جموجوڵەکانی توركیا دەكات.
شەوی حەوتی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە باکوری سوریا کشاندووەتەوە و کورد شەڕی لەگەڵ ئەوان کرد، بەڵام ئەمریکا پارەیەکی زۆری پێیان داوە و پێویستییەکانیانى بۆ دابینکردن.