ئاژانسەكانی هەواڵ لە باكوری سوریا هەواڵی گەڕانەوەی سەربازە ئەمریكیەكانیان بۆ بنكەی مشتەنور لە کۆبانێ بڵاوكردەوە.
ئاژانسەكانی هەواڵ لە باكوری سوریا هەواڵی گەڕانەوەی سەربازە ئەمریكیەكانیان بۆ بنكەی مشتەنور لە کۆبانێ بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن)جەختی كردەوە كە هێزەكانیان لە كۆبانی نەكشاونەتەوە، ئاماژەش بەوە كراوە بنكەی سەربازی ئەمریكا لەو ناوچانە لەلایەن توركیاوە كراونەتە ئامانج و تەقەیان لێكراوە، بەڵام هیچ كوژراو و بریندار لەنێو سەربازەكانیاندا نیە.
پنتاگۆن ئەوەشی خستۆتە ڕوو، واشنتن تا ئێستاش هێرشەكانی توركیا ڕەتدەكاتەوە بۆسەر باكوری سوریاو، بەردەوام هۆشداری دەداتە بەرپرسانی توركیا و فشار دەخاتەسەر ئەو وڵاتە بۆ ڕاگرتنی هێرشەكان.