سەردێڕ:

توركیا لە چوارەم ڕۆژی هێرشەكاندا بۆردومانەكانی چڕتر كردۆتەوە

فۆتۆ: 
2019-10-12

4022 جار خوێندراوەتەوە

بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە چوارەم ڕۆژیدا چڕتر بۆتەوەو میدیا توركیەكان باس لەوە دەكەن، سوپای ئەو وڵاتە تا سەر ڕێگای سەرەکی نێوان شاری مەنبەج و قامیشلۆ پێشڕەویان كردووە.


بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە چوارەم ڕۆژیدا چڕتر بۆتەوەو میدیا توركیەكان باس لەوە دەكەن، سوپای ئەو وڵاتە تا سەر ڕێگای سەرەکی نێوان شاری مەنبەج و قامیشلۆ پێشڕەویان كردووە.

ئاژانسی هەواڵی سكای نیوزی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ شەممە هێزی ئاسمانی توركیا بۆردومانەكانی سەر باكوری سوریای چڕتر كردۆتەوەو، لە ماوەی شەوی ڕابردوودا شەڕوپێكدادان لە نێوان هێزە كوردییەكان و سوپای  توركیا بەدرێژایی سنوری سوریا و هەتا كۆبانێ بەردەوامبووە.

لە لایەكی دیكەوە مەروان قامیشلۆ ، وتەبێژی هەسەدە ڕایگەیاند، شەڕەكە تەواوی سنوری سوریای لەگەڵ توركیا گرتۆتەوە.

وەك وەڵامێك بۆ فشارەكانی وڵاتانی ئەوروپا لەسەر توركیا بۆ ڕاگرتنی هێرەشەكان، رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئەوان لە هێرشەكانیان بۆ سەر هێزە كوردییەكانی باكوری سوریا بەردەوام دەبن.