عیمران خان سەرۆك وەزیرانی پاكستان ئەمڕۆ لە تاران ڕایگەیاند، سەردانەكەی بۆ ئێران بۆ ئەوەیە رێگە بگرن لە هەڵگیرساندنی ململانێیەكی دیكە لە ناوچەكەدا و، وتیشی، "نامانەوێت هیچ ململانێیەك لە نێوان ئێران و سعودیەدا هەبێت."

سەرۆك وەزیرانی پاكستان جەختیكردەوە، باوەڕیان وایە كێشەكانی نێوان سعودیە و ئێران بە گفتوگۆ چارەسەردەكرێن، هەروەها وتیشی، "نامانەوێت شەڕ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا هەڵبگیرسێت،" چونكە بە وتەی ئەو، شەڕ لە بەرژەوەندیی هیچ لایەكیان نییە.
عیمران خان ئامادەیی ئیسلامئابادیشی نیشاندا بۆ پێشوازیكردنی نوێنەری هەردوو وڵات و، نێوەندگیریی پاكستان بۆ ڕەواندنەوەی گرژییەكانی نێوان ڕیاز و تاران، هەروەها ئاماژەشی بەوە كرد، ئەگەر پەیوەندییەكانی ئێران و سعودیە ئاسایی نەبنەوە، ئەوا كاریگەری دەخاتە سەر نرخی نەوت.
لای خۆشیەوە حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران، ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ گفتوگۆ و گەڕاندنەوەی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەكەدا و، رۆحانی وتیشی، "چارەسەری كێشەكانی ناوچەكە، تەنها گفتوگۆیە لە نێوان دەوڵەتەكاندا و ڕاگرتنی جەنگە لە یەمەن."