سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، گەمارۆى ڕاگرتنى چەک ئۆپراسیۆنەکانمان بۆسەر سوریا ڕاناگرێت و بەردەوام دەبین.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، گەمارۆى ڕاگرتنى چەک ئۆپراسیۆنەکانمان بۆسەر سوریا ڕاناگرێت و بەردەوام دەبین.
ئەم لێدوانەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە، چەند وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆ بڕیاریانداوە هەناردەی چەک بۆ تورکیا ڕابگرن.
بڕیاری ڕاگرتنی چەک بۆ تورکیا، بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئەو وڵاتەوەیە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، کەبووەتە هۆی شەهید و برینداربوونی خەڵکی سڤیل و ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس.
دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا لەڕێگەی ئاسمانی و زەمینییەوە دەستپێکردووە بۆسەر ئەو ناوچانە.