لەبارەى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان، ئەمڕۆ کونسوڵى تورکیا لە هەولێر کۆنفراسێکى هەواڵى سازکردوو، ووتى"ئۆپراسیۆنەکانمان دژى کوردەکان نیە، بەڵکو دژى پەیەدە و یەپەگەیە" چونکە بە ووتەى ئەو، ئەو هێزانە مەترسین بۆسەر یەکپارچەیی خاکى سوریا.
لەبارەى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان، ئەمڕۆ کونسوڵى تورکیا لە هەولێر، لە کۆنفراسێکى هەواڵیدا، ڕایگەیاند، "ئۆپراسیۆنەکانمان دژى کوردەکان نیە، بەڵکو دژى پەیەدە و یەپەگەیە" چونکە بە ووتەى ئەو، ئەو هێزانە "مەترسین" بۆسەر یەکپارچەیی خاکى سوریا.
هاکان کاراچاى کونسوڵى تورکیا لە هەولێر، لە کۆنفرانسە هەواڵییەکەى ئەمڕۆیدا ڕاشیگەیاند، بڕیارى هێرشکردنە سەر باکورى سوریا بڕیارێکى ڕاست و دروستە و بۆ یەکپارچەیی خاکى سوریاو پاراستنى سنورەکانى تورکیایە.
وتیشى، هێزە کوردییەکانى ئەو ناوچانە سنورى وڵاتەکەى ئێمەیان بەزاندووە و، لە ناو تورکیادا چالاکى دەکەن، وهاوکارى پەکەکە دەکەن.
دەشڵێت، بە هۆى ئەو هێزانەوە ٣٣٠ هەزار کەسی سوریا، ئاوارەى تورکیا بوون.
لەبارەى ئەو کاردانەوە مرۆییانەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکرێنەوە کونسوڵى تورکیا وتى: ئەو وێنانەى میدیاکان بڵاوى دەکەنەوە راست نین و، هى ئێستا نیە و کۆنن، بە ووتەى هاکان کاراچاى، تورکیا ڕێز لە خاکى سوریا دەگرێت و ئامانجیان گۆڕینى دیمۆگرافیاى ناوچەکە نیە.
لە کۆتایى قسەکانیشدا کونسوڵى تورکیا لە هەولێر وتى، "ئێمە هەوڵى زۆرماندا بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەین، بەڵام ئەو هێزە کوردییانە بەردەوامبوون لە "بەزاندن"ى سنورەکانى تورکیا، بۆیە ناچار بووین ئۆپراسیۆنى سەربازى لە دژیان دەستپێبکەین".