لیندزی گراهام سیناتۆری ئەمریكی ڕایگەیاند، ئەردۆغان لە سوریا دەردەکەین و کاروبارەکان ڕێکدەخەینەوە.
لیندزی گراهام سیناتۆری ئەمریكی ڕایگەیاند، ئەردۆغان لە سوریا دەردەکەین و کاروبارەکان ڕێکدەخەینەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرۆکی تورکیا "گەورەترین ھەڵە"ی کردووە لە ژیانی سیاسی خۆیدا.
ئەم لێدوانەی گراھام لە کاتێکدایە، لەسەر ئاستی ھەردوو حیزبی دیموکرات و کۆمارییەکانی ئەمریکا، "دژایەتی" ھێرشەکانی سوپای تورکیا دەکرێت بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان.
٩ی تشرینی یەکەم سوپای تورکیا ھێرشەکانی دەستپێکرد بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، بەپیی ئامارەکانیش تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ کەس شەھید و برینداربوون، دەیان ھەزار کەسیش ئاوارە ببوون.