ئاژانسى هەواڵى ڕوسیاتودەى ئەوەى ئاشکرا کرد هەردوو حکومەتى دیمەشق و ئەنقەرە لەبارەى هێرشە سەربازییەکانى تورکیا لەسوریا، بە شێوەیەکى بەردەوام لە گفتوگودان.
ئاژانسى هەواڵى ڕوسیاتودەى ئەوەى ئاشکرا کرد هەردوو حکومەتى دیمەشق و ئەنقەرە لەبارەى هێرشە سەربازییەکانى تورکیا لەسوریا، بە شێوەیەکى بەردەوام لە گفتوگودان.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەلیکسەندەر لاڤرینتیڤ نێردراوى تایبەتى سەرۆکى ڕوسیا بۆ سوریا، لە لێدوانێکى هەواڵیدا بۆ کەناڵەکانى ڕاگەیاندن وتى" لەنێوان دیمەشق و ئەنقەرەدا گفتوگۆى بەردوەام هەیە, بۆیە ڕێگە بە هێچ پێکدادانێکى سەربازى نادرێ لە نێوان ئەو دوو وڵاتە".
هەروەها نێردە تایبەتەکەى سەرۆکى ڕوسیا ئەوەشى ئاشکرا کرد، گفتوگۆکانى نێوان سوریا و تورکیا، لە ڕێگەى وەزارەتەکانى دەرەوە و بەرگرى و دەستەى هەواڵگرى هەردوولاوە بەڕێوە دەچێت.
هەر لە لێدوانەکەیدا لاڤرینتیڤ وتیشى: ڕوسیا ئەو هێرشانەى تورکیاى بۆسەر سوریا پێخۆش نیە و، هەرهێرشێکى سەربازى بۆ سەر خاکى سوریا نایاساییەو ئەوان ڕەتیدەکەنەوە.
هەروەها نێردراوەکەى سەرۆکى ڕوسیا جەختى لەوەکردەوە، کە پێویستە ئاسایشى سنورەکانى سوریا لەلایەن سوپاى ئەو وڵاتەوە دابینبکرێت و، وتیشى ڕوسیا هەوڵى نێوەندگیرى لە نێوان دیمەشق و هێزە کوردییەکاندا دەدات. ڕاشیگەیاند، لە بنکەى سەربازى " حەمیمیم" کە بنکەیەکى ڕوسیە، کۆبونەوە لە نێوان کوردەکان و حکومەتى دیمەشق کراوە، بێ ئەوەى ئاماژە بە ئەنجامى ئەوکۆبونەوانە بدات.
ئەو بەرپرسە ڕوسیە، هیواى یەکپارچەیى و سەروەرىشى بۆ خاکى سوریا خواست.