حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران، داوای ریفراندۆمێک دەکات بۆ دیاریکردنی سیستەمی دەسەڵات لەو وڵاتە.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران، داوای ریفراندۆمێک دەکات بۆ دیاریکردنی سیستەمی دەسەڵات لەو وڵاتە.
بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی حەدەس نیوز، دوێنێ چوارشەممە لە زانکۆی تاران و بەبۆنەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران، وتەیەکی پێشکەشکردو تیایدا داوایکرد، ڕیفراندۆمێک لەو وڵاتە بکرێت بۆ دیاریکردنی شێوازی گۆڕانکاری لە دەسەڵاتی ئێراندا، ئاماژەشی بەوە کرد، ئەو کێشەو ناکۆکیە ستراتیجییانەی لەنێوان باڵی ئیسلاحخوازانی ئێران و باڵی پارێزگاراندا ھەیە، بە ئەنجامدانی ڕاپرسیەکی پاک و دادپەروەرانە یەکلایدەبێتەوە.
ڕۆحانی لە وتەکەیدا ئەوەشی ئاشکرا کرد، ئەوان ساڵانێکە گفتوگۆ لەبارەی چەند بابەتێکی ستراتیجی تایبەت بە شێوازی دەسەڵات لە ئێران دەکەن، بەڵام بە ووتەی ئەو، نەگەیشتونەتە ھیچ دەرئەنجامێک، بۆیە داوای ریفراندۆمێک لە سەرتاسەری ئێران دەکەن بۆئەوەی گەلی ئێران خۆیان بڕیاربدەن چ جۆرە دەسەڵاتیکیان دەوێت.
ڕۆحانی لە میانەی قسەکانیدا وتیشی, ئەوان ماوەی ٤٠ ساڵە نەیانتوانیوە وەڵامی ئەو پرسیارەیان دەستبکەوێت کە ''ئایا پێشکەوتنی ئێران بە ڕووبەڕووبونەوەی وڵاتانی دنیاو خۆدوورگرتن بەدەست دێت؟ یان بە ھاریکاری و پێکەوەبوون لەگەڵ دنیای دەرەوە ؟"
ئەم وتانەی سەرۆککۆماری ئێران دوای ٤٠ ساڵ لە ئەنجامدانی ریفراندۆمێک دێت کە تیایدا خەڵکی ئەو وڵاتە سیستەمی پاشایەتیان ڕەتکردەوەو دەنگیان بە کۆماری ئیسلامی دا.