ئەوانەى بازرگانى بە ئازار و نەهامەتییەکانى خەڵکەوە دەکەن شەڕ و بۆردومانەکانى تورکیایان بە فرسەت زانیوە بۆ گرانکردنى خواردن و کاڵاکان لە باکورى سوریا.
ئەوانەى بازرگانى بە ئازار و نەهامەتییەکانى خەڵکەوە دەکەن شەڕ و بۆردومانەکانى تورکیایان بە فرسەت زانیوە بۆ گرانکردنى خواردن و کاڵاکان لە باکورى سوریا.
بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى ئەلمەرجەعى عەرەبى، سەرەڕاى بۆردومانەکانى تورکیا بۆسەر باکورى سوریا، بازرگانەکانیش خواردن و کاڵاکانیان لەسەر خەڵکى ئەو ناوچانەى کە شەڕیان تێدایە گرانکردووە، بەتایبەت نرخى خواردن و سوتەمەنى زۆر بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک بەرمیلێک غازى ٢٢٠ لیترى پێشتر بە ٦٧ هەزار لیرەى سورى بوو، ئێستا نرخەکەى بۆ ٨٠ هەزار لیرە بەرزبووەتەوە.
ئاژانسەکە باس لە گرانبوونى نرخى نان و سەوزەش دەکات، بە جۆرێک ١٠%ى نرخى خواردن زیادیکردووە.
لە ٩ى تشرینى یەکەمى ٢٠١٩وە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپاى تورکیا و هێزە کوردییەکان لە ڕۆژئاواى کوردستان دەستیپێکردووە و، هێزى ئاسمانیى تورکیا بە چڕى ئەو ناوچانە بۆردومان دەکات، بەو هۆیەشەوە بە سەدان کەس شەهید و برینداربوون و هەزارانى دیکەش ئاوارەبوون، گرانى و نەبوونى خواردن و کاڵاکانیش لەو ناوچانە سەرىهەڵداوە.