سەرۆکى حزبى ’’ ئەلقووات’’ ى لوبنانى دەستلەکارکێشانەوەى ئەندامانى حزبەکەى لە حکومەت ڕاگەیاند، کە پۆستى جێگرى سەرۆک وەزیران و ٣ وەزیریان هەیە.
سەرۆکى حزبى ’’ ئەلقووات’’ ى لوبنانى دەستلەکارکێشانەوەى ئەندامانى حزبەکەى لە حکومەت ڕاگەیاند، کە پۆستى جێگرى سەرۆک وەزیران و ٣ وەزیریان هەیە.
ئاژانسى هەواڵى ئەلعەربیە ڕایگەیاند، لە درەنگانێکى شەوى شەممەدا سەمیر جەعجەع سەرۆکى حزبى ئەلقوواتى لوبنانى، لە کۆنفراسێکى هەواڵیدا دەستلەکارکێشانەوەى کوتلەى حزبەکەى لە حکومەتى ئەو وڵاتە ڕاگەیاند، کە بریتین لە غەسسان حاسبانى جێگرى سەرۆکى حکومەت و، ڕیشار قیومجیان وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتى و، مەى شدیاق وەزیرى دەوڵەت و، کەمیل ئەبوسلێمان وەزیرى کار.
ئەم بڕیارەى حزبى ئەلقووات لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە پێشوازى لێکراو بە هەنگاوێکى ئەرێنى باسى لێوە کرا.
سەمیر جەعجەع لە کۆنفڕانسە هەواڵیەکەدا بێئومێدى خۆى پیشاندا لەم حکومەتەى ئێستاى لوبنان و وتى : هیچ ئیرادەیەکى ڕاستە قینە بەدی ناکات بۆچارەسەرکردنى قەیرانەکانى ئەو وڵاتە.
جەعجەع ئەوەشى وتووە، ئەوەى لە لوبنان دەگوزەرێت شۆڕشێکى جەماوەرى ڕاستەقینەیە.
دوێنێ شەممە لە سێیەم ڕۆژى خۆپیشاندانەکاندا بە دەیان هەزار هاوڵاتى لوبنانى ڕژانە سەرشەقامەکان و تۆڕەیی خۆیان پیشانى بەرپرسانى ئەو وڵاتە دا، زیادکردنى باج و ڕسومات لەسەر هاوڵاتیان ئاگرى خۆپیشاندانەکانى هەڵگیرساندو هەرچەندە حکومەت لەو بڕیارەى پاشگەز بۆتەوە، بەڵام خۆپیشاندانەکان تا دێ بەرفراوانتر دەبێت و جگە لە بەیروتى پایتەخت شارەکانى دیکەشى لەو وڵاتە گرتۆتەوە.