سەرۆک کۆمارى سوریا ڕایگەیاند، سوپاى تورکیا دز و چەتەن و پەشیمانیش نیم لە دژی ئەردۆغان قسەم کردووە، چونکە ئەوان بۆ دزی لە خاکى سوریادان.
سەرۆک کۆمارى سوریا ڕایگەیاند، سوپاى تورکیا دز و چەتەن و پەشیمانیش نیم لە دژی ئەردۆغان قسەم کردووە، چونکە ئەوان بۆ دزی لە خاکى سوریادان.
بەشار ئەسەد سەرۆکى سوریا ڕایگەیاند، کێشەى ئەوان لەگەڵ کوردەکان ئەوەیە ئەوان داواى کوردستانى سوریا دەکەن، بەڵام حکومەتى سوریا دەیەوێت یەکپارچەیی خاکى سوریا بپارێزێت.
بەشار ئەسەد لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاى سوریا ڕایگەیاند، پێش هاتنى سوپاى تورکیا بۆ باکورى سوریا، ڕێککەوتنیان هەبوو لەگەڵ هێزە کوردییەکان و ئەوان دەتوانن لەگەڵ کوردەکاندا لە ناو خاکى سوریادا بژین.
ڕاشیگەیاند، هێزەکانى ئەمریکا لە هەر شوێنێکى خاکى سوریادا بن داگیرکەرن و ئەو وڵاتە بۆ نەوت لە سوریایە، لە وەسفى ترەپیشدا ڕایگەیاند، ترەمپ باشترین سەرۆکە بەراورد بە سەرۆکەکانى دیکەى ئەمریکا.
سەرۆکى سوریا ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، پەشیمان نییە لە دژی ئەردۆغان قسەى کردووە چونکە هێزەکانى سوپاى تورکیا بۆ دزی لە سوریان.
وتیشی، دڵخۆش نییە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەردۆغان و ھیچ رێگەیەکیش نییە جگە لە جەنگ ئەگەر تورکیا لە ناو خاکى سوریا نەکشێتەوە.