سەردێڕ:

ئەمریکا دوو بنکەى سەربازیى نوێ لە سوریا دەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-11-04

4282 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، ئەمریکا پێگەى خۆى لەو ناوچانەى دەوڵەمەندن بە نەوت بەهێز دەکات و، لە ئێستادا سەرقاڵى دانانى دوو بنکەى سەربازیى نوێیە لە شارى دێرزورى سوریا.


ئاژانسەکانى هەواڵ بڵاویانکردەوە، ئەمریکا پێگەى خۆى لەو ناوچانەى دەوڵەمەندن بە نەوت بەهێز دەکات و، لە ئێستادا سەرقاڵى دانانى دوو بنکەى سەربازیى نوێیە لە شارى دێرزورى سوریا.

بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى ڕوسیا تودەى، ئەمریکا دوو بنکەى سەربازیى نوێ لە نزیک کێڵگە نەوتییەکانى شارى دێرزورى سوریا دەکاتەوە، بنکەى یەکەم لە ناوچەى سورى خوارووى دێرزور و، بنکەى دووەمیش لە شوێنى لیواى ١١٣ى سوپاى سوریا جێگیر دەکرێت.

ئەو شوێنانەى ئەمریکا بنکەى سەربازیى لێ دەکاتەوە پێش ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەى تورکیا بۆسەر باکورى سوریا لەژێر دەسەڵاتى هێزە کوردییەکاندا بووە. ئاژانسەکە ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئەمریکا بە دانانى ئەو دوو بنکە سەربازییە ڕێگر دەبێت لەوەى سوریا و ڕووسیا دەستیان بگاتە کێڵگە نەوتییەکانى ئەلعەمر، جفرە، کۆنکۆ، و تەنەک لە خوارووى دێرزور.

کردنەوەى ئەو بنکە سەربازییانەى ئەمریکا لەو ناوچانە لەکاتێکدایە پێشتر دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاندبوو، ئەرکى سوپاى ئەمریکا لە باکورى سوریا پاراستنى نەوتى ئەو ناوچانەیە.