بوومەلەرزە چەند شارێکی ئێرانی هەژاند و بەرەبەیانی ئەمڕۆش بومەلەرزەیەک لە باکورى خۆرئاواى ئێرانى دا، بەو هۆیەشەوە ٥ کەس گیانینلەدەستدا و ١٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بوومەلەرزە چەند شارێکی ئێرانی هەژاند و بەرەبەیانی ئەمڕۆش بومەلەرزەیەک لە باکورى خۆرئاواى ئێرانى دا، بەو هۆیەشەوە ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
میدیاکانی ناوخۆی ئێران بڵاوییان کردەوە، ئەمڕۆ هەینى ٨ى تشرینى دووەم، بومەلەرزەیەک بە گوڕى ٥.٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر باکوورى خۆرئاواى ئێرانى هەژاند، سەرەڕای ئەوەی ئاماری ورد بڵاونەکراوەتەوە لەو بارەیەوە بەڵام بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٠ى دیکەش بریندارن.
لەلایەکى دیکەشەوە سەنتەرى ڕوانگەى بومەلەرزەى سەر بە دەزگاى جیۆفیزیایى زانکۆى تاران ڕایگەیاند، لە درەنگانێکى شەوى دوێنىێ پێنجشەممە، بومەلەرزەیەک بە گوڕى ٤.٢ بە پێوەرى ڕیختەر ناوچەى روەیداى سەر بە پارێزگاى هورمزکان ى لە خواروى ئێران هەژاندووە.
سەنتەرەکە ئەوەشى خستۆتەڕوو بومەلەرزەکەى هورمزکان بە قوڵایى ٨ کیلۆمەتر لەسەر ڕووى زەوى ڕوویداوە.
وڵاتى ئێران بەهۆى هەڵکەوتە جوگرافیاییەکەیەوە ساڵانە بومەلەرزەى بەهێز و مامناوەند تێیدا ڕوودەدات، هەر لە ساڵى ٢٠٠٣ بومەلەرزەیەک بە گوڕى ٦.٦ شارى بام ى مێژوویى لەو وڵاتە هەژاند، بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٦ هەزار کەس گیانیانلەدەستدا.